گەل ڕوویانکردە پرسەی شەهید ڤیان هەلۆ
لە دێرک و گرکی لەگی و چلاغاوە، سەدان کەس ڕوویانکردە پرسەی ڤیان هەلۆ و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی کرد.
لە دێرک و گرکی لەگی و چلاغاوە، سەدان کەس ڕوویانکردە پرسەی ڤیان هەلۆ و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی کرد.
سەدان دانیشتووی شارەکانی دێرک و گرکی لەگی و جلاغا لە ناوەندی شەهید باوەڕی شاری دێرک کۆبوونەوە و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید ڤیان هەلۆ (ئیلهام سەعید مۆجیسی) کرد کە ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٤ لە قەندیل شەهیدبوو.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، فاتمە حوسێن لە مەراسیمەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "ئەم بنەماڵەیە لەپێناو دۆزی کورد لەسەر ڕێبازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشاوە و هێشتاش تێدەکۆشێت. دایکی شەهید ڤیان، نیشتیمان، پێش ٢ ساڵ لە بەرخۆدان بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو".
شێخ مەعسوم محەمەد بە ناوی دامەزراوەی ئایینی شارەکەوە گوتی: "شەهیدان لەپێناو ئازادی و بۆ ئاسایش و سەلامەتی گەلان گیانی خۆیان فیدا کرد".
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید ڤیان هەلۆ خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.