لە زۆرێک لە شار و شارۆچکە و ناوەندەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی پیرۆزبایکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا داوای ئازادیی جەستەییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کور کرا.
لە شارەکانی کۆبانێ، تربێسپیە، چل ئاغل، حەلەب و سێمێڵکا بە رێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆری جەماوەری ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
چالاکییەکانی پیرۆزبایکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە بەشداریی گەنجان، ژنان، رێکخراوەکان و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان و رۆشنبیران بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکاندا ئاڵاکانی پەکەکە، پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکاندا چەندین وتە پێشکەشکران و لە وتەکاندا جەخت لە پشتیوانیکردن لە خەبات و تێکۆشانی پەکەکە و درێژەدان بەو خەباتە کرایەوە و داواشکرا، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە لە زیندان ئازاد بکرێت.
چالاکییەکان بە وتنەوەى دروشم کۆتاییانپێهات.
ژ.ت