گەلی کانتۆنی فورات تەرمی شەهیدەکانی خۆیان بە خاک سپارد

گەلی کانتۆنی فورات ١٠ شەڕڤانی شەهیدی لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد.

ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات، ١٠ شەهیدی خۆیان ئەندامانی قەسەدە، یەپەژە و مەجلیسی سەربازی مەنبج، شەهید جانۆ گرێ سپی (نەدیم محەمەد)، شۆڕش کۆبانێ (یاسر عەبدی)، ڕۆستەم کۆبانێ (موستەفا ئەحمەد)، زەینەب وڵات (زەینەب محەمەد)، چیا گیلدەخ ( بەشار یوسف)، ئاماراگی مخاراج (محەمەد ئیبی)، شەڕڤان تۆرەمان (محەمەد سەعید)، بەشار محەمەد، (محەمەد بورکان)، محەمەد (محەمەد شێخ محەمەد) کە لە مەنبج، بەنداوی تەشرین و قەرەقۆزاخ شەهید بوون لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردران.

‘چۆن کۆبانێ ڕزگار بوو، گۆڕەپانەکانی دیکەش ڕزگار دەکرێن’

لە دوای خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گەلی شارەکە قانع سوعاد شێخ دەمیر قسەی کرد و گوتی: “ئەمڕۆ لە سایەی شەهیدانەوە لێرەین. با گەلەکەمان بزانێت چۆن کۆبانێ ڕزگارکرا هەموو گۆڕەپانەکانی دیکەش ڕزگار دەکرێن، شەڕڤانەکانمان بەرخۆدان دەکەن و فاشیزم لە ناو دەبەن. دروشمێکمان هەیە، ئەویش ‘بەرخۆدان ژیانە’ و سەرکەوتنی ڕەهاش بە دەست دەهێنین”.

پاشان هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان موسلیم وتی: “بە قۆناغێکی زۆر هەستار تێپەڕدەبین، دەخوازن لە ناومان بببەن، بەڵام ئێمە هەین و بوونمان هەیە. گەلی کورد لەسەر ئەم خاکە مێژووێکی دێرینی هەیە. کەس ناتوانێت بەم پلانە لە ناومان ببات و قڕمان بکات”.

لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

تەرمی شەهیدان بە بەرزکردنەوەی دروشمی “شەهید نامرن” بە خاک سپێردران.