بە دیمەن

گرووپی یەکەمی کۆچبەران لە شەهباوە گەیشتنە تەبقە

پاش ڕاگەیاندراوی مەجلیسی گەلی عەفرین و شەهبا، یەکەمین گرووپی کۆچبەرانی شەهبا کە گەمارۆدرابوون، پاش هەوڵەکانیان بۆ دەرچوون، گەیشتنە کانتۆنی تەبقە.

لەسەر بنەمای ڕاگەیاندراوی مەجلیسی گەلی عەفرین و شەهبا، ئەو کۆچبەرانەی پاش داگیرکردنی عەفرین (٢٠١٨) لە شەهبا نیشتەجێ بوون، لە کاتژمێرەکانی دوای نیوەڕۆوە بەرەو تەبقە کەوتنەڕێ.

یەکەمین گرووپی کۆچبەران گەیشتنە کانتۆنی تەبقەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. کاروانی کۆچبەران لەلایەن گەل و دامەزراوەکانی کانتۆنەکەوە پێشوازییان لێ کرا، لەو شوێنانەی بۆیان ئامادەکرابوو نیشتەجێ کران.

چاوەڕوان دەکرێت کۆچبەری دیکە لە شەهباوە بگەنە هەرێمەکە. دەگوترێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ڕوودەکەنە هەرێمەکە.

لە دەمەوبەیانییەوە چەندین قوتابخانە و بینای دامەزراوەکان و ناوەندە وەرزشییەکان وەک شوێنی مانەوەی کاتی بۆ کۆچبەران ئامادەکران.

لەو ناوەندانە پێداویستییەکانی وەک خواردن و خواردنەوە و تەندرووستی و هتد، ئامادە دەکرێن.