گوندەکانی باب لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان دەکرێن
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەرێمە، قەرت وێران و کاوکلی لە رۆژهەڵاتی باب بۆردومان دەکات.
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەرێمە، قەرت وێران و کاوکلی لە رۆژهەڵاتی باب بۆردومان دەکات.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بنکەى سەربازیی شێخ ناسرەوە گوندەکانی عەریمە، قەرت وێران و کاوکلی لە رۆژهەڵاتی باب بۆردومان دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ٢٠ گولـلەى تۆپی بەو گوندانەوە ناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆپبارانەکە بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت