گوندەکانی مەنبەج بە چەکی قورس تۆپباران کران
داگیرکەران بە چەکی قورس گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجیان تۆپباران کرد.
داگیرکەران بە چەکی قورس گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجیان تۆپباران کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی سەیادیان تۆپباران کردووە. ڕاگەیاندرا تا ئێستا ١٢ تۆپ لە گوندەکە کەوتووە.
هاوکات گوندەکانی جەبل حەمرا و تەل تورینی ڕۆژئاوای مەنبەج کراونەتە ئامانج.