هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە: ژنێک شەهید بوو
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشێکدا ژنێک شەهید بوو، ژنێکی دیکەش بریندار بوو.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشێکدا ژنێک شەهید بوو، ژنێکی دیکەش بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەورووبەری پردی قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانێ تۆبباران دەکەن. پردی قەرەقۆزاق کە هەردوو دیویی ڕووباری فورات پێکەوە دەبەستێتەوە، بۆ کاروباری گواستنەوەی نێوان کانتۆنی فرات و منبج بەکاردەهێنرێت.
چەندین هێرش بۆسەر منبج: ژنێک شەهید بوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ئوم جەلود، سەعیدییە و دەندانییەی بە هاوەن بۆردوومان کرد.
هەروەها داگیرکەران گوندەکانی ئەلجەراد و ئوم جلودی سەر بە منبجیان بۆردوومان کرد، لە هەمانکاتدا ٧ تۆپ لە گوندی ئەلجەراد و ١٧ تۆپ لە گوندیی ئوم جەلود کەوتنەخوارەوە.
گوندی تل تۆرینی منبجیش بە هاوەن بۆردوومان دەکرێت.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە بەردەوامی هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانییدایە، بە هاوەن بۆردوومانی گوندەکانی تل تۆرین و فەراتەی لە ڕۆژئاوایی منبج کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر گوندی فەراتەدا ژنێک بەناوی نەدیمە حسێن ئەل حەمود (٤٥ساڵ) شەهید بوو، وە ژنێکی دیکەش بە ناوی سەیدە ئەل فەرەج (٤٥ساڵ) بریندار بوو.
زانراوە کە سەیدە ئەل فەرەج ڕەوانەی نەخۆشخانەی منبج کراوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی.
داگیرکەران ئاگر لە ماڵ و خانووی کۆچبەران بەردەدەن
ئەو مەدەنیانەیی لە عەفرین و شەهبا دەژییان، بە هۆیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و چەتەکانییەوە ناچار بە کۆچبەری بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت. لە دوای چۆڵکردنی خانوەکانییان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەستییان بە تاڵانکردنی ئەو ماڵانە کردووە و ئاگر بەردەدەن لە خانووەکان.
لەو دیمەنانەی کە لە هەرێمەکەوە بە دەستی ئاژانسی ئانها کەوتووە، دەردەکەوێت کە چەتەکان لە دوای تاڵانکردنییان ئاگر بەدەدەن لە خانووەکان.