هێرشەکان لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرا

کۆمەڵکوژی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دەیرەزۆر شەرمەزار کرا.

هێرش لە دەیرەزۆر

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە گوندەکانی دەحلە و جدید بەگارای ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا، بەهۆیەوە ١١ کەس شەهیدبوون کە ژن و مناڵیشیان تێدایە و ٥ کەس برینداربوون. کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزار کرا.

حەسەکە

سەرۆکی عەشیرەتەکان و زۆر کەس بە پێشەنگایەتی پارتی وەتەن سوریە لە چوارڕیانی سینالکۆی حەسەکە کۆبوونەوە و وێنەی قوربانیانیان هەڵگرت.

سەرۆک عەشیرەت و پیاوماقووڵانی تەل حەمیس لەبەردەم ئەنجوومەنی شارەکە کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژییەکەیان شەرمەزار کرد، گوتیان: "ئامانجی سەرەکی حکومەتی شام گەڕاندنەوەی سیناریۆی داعش و ئاژاوەی نێوان عەشیرەتەکان و شەڕی نێوان گەلانی سوریایە".

جەختیان کردەوە دژی پیلانەکانی ئاژاوەگێڕی دەوەستنەوە و گوتیان: "ناکەوینە داوی گەمە و فێڵەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان".

ڕەقە

سەرۆکی عەشیرەتەکان و سەدان کەس لە ڕەقە کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژییەکەیان شەرمەزار کرد، جەختیان کردەوە دەبێت بەرپرسیارانی تاوانەکانی سزا بدرێن و دادپەوەری بۆ قوربانیان بێتەدی.

سەدان هاوڵاتی ئاڵای قەسەدە و وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەیان هەڵگرت و ڕێپێوانیان کرد. لەسەر ناوی جەماوەر ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزار کرا، جەختکرایەوە حکومەت و چەتەکان دەیانەوێت پشێویی و ئاژاوە لە هەرێمە سەلامەتەکان بنێنەوە.

ئەندامی هەماهەنگی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، بوشرا محەمەد، گوتی: "درێژە بە تێکۆشان دەدەن لەپێناو بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و هەمەڕەنگ و لامەرکەزی".