هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپەکانی "بەرگری نیشتمانی" شا و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزۆر تۆپباران دەکەن. لە ئەنجامدا ٢ هاووڵاتی شەهیدبوون و ٧ هاووڵاتیش کە دوانیان منداڵن بریندارن. هەروەها هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور سەر بە قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵەکانی دزەکردنی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان تێکشکاندووە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت بەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
رۆژی سێ شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق، هێزەکانی سەر بە ئەوانو وسەر بە هێزەکانی دەرەوە لە دژی شارۆچکە و گوندەکانی دێرەزور هێرشیان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی کوژران و هەندێکیس برینداربوون.
مەسەدە ئەو هێرشە دڕندانە بە توندی شەرمەزار دەکات و دەسەڵاتی دیمەشق لە بەرامبەر ئەو کردەوانە بە بەرپرسیار دادەنێت و لە بارەی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە هۆشداری پێدەدات.
هەروەها ئێمە رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە ئەو هێرشەیان تێکشکاند و ئاسایشی هەڕێمەکەیان پاراست بەرزدەنرخێنین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەس بۆ برینداران دەخوازین.
داوا لە هەموو لایەنە سیاسی و نیشتمانییەکان دەکەین کە تاوانەکانی دەسەڵاتی دیمەشق و هێزەکانی سەر بەو دەسەڵاتە کە رێگە لەبەردەم چالاکبوونەوەی داعش دەکەنەوە و خەباتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاستەنگ دەکەن، شەرمەزار بکەن.
رۆژی چەسپاندنی دادپەروەری دێت و سەرجەم بەرپرسانی ئەو هێرشە دڕندەییانە کە بوونە هۆی کوژرانی سورییەکان رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە".