عه‌شیره‌ته‌كانی منبج: ئێمه له دژی داگیركاری خۆڕاگری ده‌كه‌ین
عه‌شیره‌ته‌كانی منبج له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانێكیان سازكرد و وتیان "ئێمه‌ی گه‌لی سوریای خۆڕاگرین و ئیچمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
عه‌شیره‌ته‌كانی منبج له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانێكیان سازكرد و وتیان "ئێمه‌ی گه‌لی سوریای خۆڕاگرین و ئیچمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
خۆپیشاندان له چواررێیانی میزان به‌ره‌و چوارڕێیانی مه‌سه‌ب له ناوه‌ڕاستی منبج به‌رده‌وام بوو تێیدا پلاكاردی "نا بۆ داگیركاری تورك و گۆڕینی دیموگرافیا"، "نا بۆ شه‌ڕ و كۆچبه‌ركردن"، "عه‌شیره‌ته‌كانی منبج به یه‌كده‌نگی ده‌ڵێن به‌سه شه‌ڕ، به‌سه گۆچبهركردن و به‌سه كاولكاری"یان به‌رزكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دانیشتووان گه‌یشتنه چوارڕێیانی مه‌سه‌ب، شێخی عه‌شیره‌تی ئهلبۆبهن خالید ئهلعهجور له‌سه‌ر ناوی شێخی عه‌شیره‌ته‌كان قسه‌ی كرد و وتی، "ئێمه تاوانه‌كانی داگیركه‌ران له به‌رامبه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌مان به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه گه‌لێكین حه‌ز له ژیان و به‌رخودان ده‌كه‌ین، سوكایه‌تی و سته‌م ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئهلعهجور به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "دوای ١٠ ساڵ له ناسه‌قامگیركردنی سوریا، ده‌وڵه‌تی تورك هێشتاش هه‌وڵ ده‌دات ئاسایش و سه‌قامگیری له سوریا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی و تاوانه‌كانی، بخاته مه‌ترسیه‌وه و گورزی لێبدات".
ئهلعهجور باسی له پڕۆژه‌ی كۆلۆنیالیستی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كرد و وتی، "جارێك له رێگه‌ی بڕینی ئاور شه‌ڕی گه‌ل ده‌كات و جارێكی تری له رێگه‌ی تاڵانكردنی شوێنه‌وار و مێژووی سوریاوه هه‌مان داگیركاری له رێگه‌ی گۆڕینی دیموگرافیا جێبه‌جێ ده‌كات. دوایینشیان هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریایه بۆ بینا داگیركراوه‌كان كه ده‌بێته هۆی سه‌دان به‌ریه‌ككه‌وتن له كۆمه‌ڵگای سوریا".
ئهلعهجور له كۆتاییدا باسی له‌وه‌كرد كه ئێستاش زمانی دوژمنایه‌تی و داگیركردنی خاكی نوێ به‌رزده‌كاته‌وه و وتی، "به‌ڵام ئێمه گه‌لی سوریای تێكۆشهرین و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی به‌هێز نیشان ده‌ده‌ین. ئێمه ئه‌مڕۆ له منبج رژاوینهته گۆڕه‌پانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بده‌ین و بڵێین ئه‌م خاكه خاكی گهورهكانمانه و پارێزرگاری لێده‌كه‌ین و له‌پێناویدا ده‌مرین، بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی بژین".
له كۆتاییشدا، ریشسپی عه‌شیره‌تی به‌نی سه‌عید، ئیبراهیم شه‌لاش په‌یامێكی راگه‌یاند و وتی، "بانگ له‌و كه‌سانه‌ی چوونه ناو سوپای ئازاد ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستبه‌ردارتان ده‌بێت، وه‌ك چۆن پێشتر چه‌ند جار ده‌ستبه‌ردارتان بووه. مه‌بنه ئامرازی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی دوژمن. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیركه‌رانه ده‌ربكه‌ین".
هـ . ب