راگەیەندراوەکە لەلایەن هۆزەکانی عگێدات، بەگارا، قەیس عەلان، بەنی خالد، بۆسارایا و بۆشابان واژۆکراوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
“ئێمە ئەو عەشیرەتە عەرەبانەین کە هەزارن ساڵە لە جەزیرەی سووریاین، ڕایدەگەیەنین کە لە پشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و قەسەدەین کە منداڵ، ژن، پیر و شوناسی عەشیرەتە عەرەبەکانیان لە دێرەزۆر لە دەستی داعش و گروپەکان ڕزگار کرد. لە سایەی قەسەدە کە گیانی خۆیان بەخت کرد، مێژوو و کولتوورمان سەربەرزە.
لەم ڕۆژانەی دواییدا لەسەر میدیایی دیجیتاڵی هەندێک کەس پشێوییان دروست کرد و ئەوان پشتگیری دارایی خۆیان لە تورکیا وەردەگرن یان هەندێک شانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی دروستکردنی کێشە دەدەن. ئەوان بە ناوی عەشیرەتەکانەوە ئەم کارە دەکەن. دووپاتی دەکەینەوە کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە رۆڵەکانمانەوە نییە. ئەوان لایەنگر و بنەماڵەی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشن. ئێمە پشتیوانی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرین”.