'هۆزان مزگین هێمای هونەری شۆڕشگێڕییە'

تەڤ-چاند هۆزان مزگینی بەبیر هێنایەوە و وتی، هۆزان مزگین هێمای هونەری شۆڕشگێڕییە.

تەڤگەری کەلتوور و هونەر(تەڤ-چاند) بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان مزگین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەبیرهێنانەوەکەی تەڤ-چاند وەهایە:

"ئەمڕۆ ١١ی ئایار. ڕۆژی شەهیدانی کولتوور و هونەرە. ٣٢ ساڵ لەمەوبەر و لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ دامەزرێنەری 'هونەرکــۆم' و گروپی 'کۆما بەرخۆدان' فەرماندەی هەرێمی خەرزان، هۆزان مزگین، چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە. لە کەسایەتی هۆزان مزگین یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە.

داگیرکەرانی بەڕبەڕ دەیانویست کولتوور و هونەری کوردی لەناو بەرن. هەر بەو هۆیەشەوە یەک لە دوای یەک قەدەغەکردن، ئاسمیلەکردن و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ، سوپای گەریلا، بەرخۆدانوانانی زیندان، تەڤگەری ئازادیی ژنان، گەلی کوردستان و بەرەی کولتوور و هونەر بۆ ڕێگریکردن لەو ئامانجە گڵاوانە دەستیان بە تێکۆشانی مێژووییی کرد.

ئیتر کوردستان گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ئەو دۆخەی لە ساڵانی ١٩٦٠- ١٩٧٠- ١٩٨٠ شکستی هێناوە. بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکرێت: ئەم سەردەمە نوێیە بە پێشکەش کردنی ڕەنج و بەدیلی گەورە دروست بووە. لە سایەی دەیان هەزار شەهید کە هەریەکەیان وەک شاخێک بەهێز و پیرۆزن، سیاسەتەکانی داگیرکەرانیان تێکشکاند و کولتوورەکەمانیان مسۆگەر کرد.

لە ساڵی ١٩٨٢ ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی دروستکردنی بەرەی کولتوور و هونەری شۆڕشگێڕی بە هۆزان مزگین و هۆزان سەفکان سپارد. 'هونەرکۆم' لە ساڵی ١٩٨٣ بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان سەفکان و مزگین و چیا دامەزرا. لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕۆژئاوای کوردستان (گرووپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆ لە شارەکاندا دامەزران)، لە ساڵی ١٩٩١ لە باکووری کوردستان (نەچەمە) و لە ساڵی ٢٠٠١ لە چیای قەندیل (فێرگەی شەهید سەفکان) بەرەی کولتووری و هونەری دامەزرا. لە ڕێگەی ئەو دامەزراوەیەوە سەدان گرووپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆ دروست بوون.

لەو ساڵانەدا بەسەدان شۆڕشگێڕی بەرەی کولتوور و هونەر شەهید بوون. بە تێکۆشانی شەهیدان ئامانجی داگیرکەران تێکشکا و دەرگایەکی نوێی ژیان بۆ گەلی کوردستان کرایەوە. سەردەمێکی نوێی کولتوور، هونەر و ئەدەبی لە کوردستان بە پێشەنگایەتی شەهیدان دەستی پێکرد. هەڤاڵ سەفکان، مزگین، چیا، سەرحەد، بێریڤان (بنەڤش ئاگاڵ) و قاسم ئۆزدن (سیپان) بە دەیان هەڤاڵی دیکە بەڵگەن لەسەر ئەمە.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ لە کوردستان هەموو شتێک سەرلەنوێ دروست دەبێتەوە. نەک هەر وڵاتێکی ئازاد، گەل و گەلان دووبارە دروست دەکرێنەوە. خاوەنی ئەم مێژووە شەهیدانن. هەموو ساتێکی تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان بە خوێنی شەهیدان بنیات نراوە.

هۆزان مزگین لە گۆرانییەکانیدا باسی بەرخۆدانی زیندانەکان و ئازارەکانی گەلەکەمان و تێکۆشانی گەریلا کردووە. ئەو هونەرەی کە هەموو شەهیدانمان خوڵقاندوویانە، بەڵگەن لە مێژووی تێکۆشانماندا. ئێمەش شوێنکەوتووی ئەوانین. ئازارەکانی عەفرین و ڕاپەڕینی گەلی وان و تێکۆشانی ڕۆژئاوا، چیاکانی کوردستان و بەرخۆدانی زیندانەکان سەرچاوەی هونەری ئێمەن.

هۆزان مزگین نەک هەر لە بواری هونەرەوە، بەڵکو لە مێژووی شەڕی گەریلادا فەرماندەیەکی گرنگ بوو. لە سایەی تێکۆشانەکانی هۆزان مزگین، گەریلا لە هەرێمی خەرزان جێگیر بوو و گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ١١ی ئایاردا جارێکی تر شەهیدی نەمر هەڤاڵ مزگین بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و دەڵێین: بیر هێنانەوەی شەهیدان بەرەی کەلتوور و هونەر ڕووناک دەکاتەوە.