هۆزەکان لە دژی هێرشەکانی سەر دێرەزور داوای یەکگرتووییان کرد

کەسایەتی و ریشسپیەکانی هۆزەکان هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی دیفاع وەتنیان بۆ سەر دێرەزور شەرمەزار کرد و لە دژی دەستوەردانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوای یەکگرتوویان کرد.

بە هۆی هێرشەکانی ئەم دوایەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دیفاع وەتەنی (بەرگریی نیشتمانی) بۆسەر شار و شارۆچکەکان لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزور، ١٣ کەس شەهیدبوون کە منداڵیشیان تێدایە، هەروەها زیاتر لە ١٢ کەسیش برینداربوون. سەبارەت بەم هێرشانەوە هەر یەک لە ڕیشسپی هۆزی سەفا، محەمەد تورک سوعان و ڕیشسپی هۆزی ئەل عەبدوڵا شێخ ئیبراهیم هادی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

هێرشەکان بۆسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدەن

لەسەرەتای قسەکانیدا محەمەد تورک سوعان هێرشەکانی شەرمەزارکرد و وتی: "ئەم هێرشانە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دیفاع وەتەنییەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام خۆیان وەک سوپای هۆزەکان پیشان دەدەن، هەرچەندە هیچ ناوێک نیە بەناوی سوپای هۆزەکانەوە. ئەم هێزانە خۆبەخۆ ئەم ناوەیان هەڵبژاردووە، هێرشەکان بۆسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدەن، بەڵام ئەم قسانە قبوڵکراو نین. چونکە دۆخێکی لەم جۆرە لە ئارادا نیە. ئەم هێرشانە ئاژاوەگێڕی دەوڵەتی تورکن و بۆ مەرامی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی. هەمیشە بانگەشەی لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات و دەیەوێت پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەبار بەرێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا محەمەد تورک سوعان بانگەوازی بۆ پشتیوانیکردنی لە هێزەکانی قەسەدە کرد  و ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی قسەدە هێزی هەموانن و سوورییەکان یەک رێگە و یەک ئامانجیان هەیە.

'ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئارامییە'

شێخ ئیبراهیم هادی هێرشەکانی سەر دێرەزوری شەرمەزار کرد و وتی: "ئامانجی بنەڕەتی هۆزەکان مسۆگەرکردنی ئارامییە لە هەرێمەکەدا. وەک هۆزەکانی هەمووکاتێک لەگەڵ هێزەکانی قەسەدەداین. لەو هیوایەدەین گەل لە دژی هێرشەکان بوەستێتەوە و خاوەنداری لە خاکی خۆیان بکەن. ١٣ کەس لەم هێرشانەدا کوژران، ئەمە جێگەی قبوڵکردن نیە. قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نوێنەرایەتی گەلانی هەرێمەکە دەکەن. هیچ کاتێک ڕێبازی نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی نەگرتووەتەبەر. هەموو پێکهاتەکانی تێدایە و ژیانێکی هاوبەشی خوشک و برایەتی بونیاتناوە. بۆیە بە خوشک و برایەتی گەلانەوە هێرشەکان تێکدەشکێنین."