هێزەکانی دیمەشق جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر دێرەزور
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایانگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی بەرگریی نیشتمانی (دیفاع وەتەنی) شەوی رابردوو جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایانگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی بەرگریی نیشتمانی (دیفاع وەتەنی) شەوی رابردوو جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور.
لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی شەوی چوارشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور.
ئاماژە بەوەسدراوە، ئاگریان لە وێستگەی ئاوی هەرێمەکە بەرداوە و قەسەدەش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە بنکەکانیانەوە لە گوندەکانی سەر بە مەیادین، ئەلبوکەمال، شەرا هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی زیبان، سحێل، تەیانا، سەرەنج، ئەبو حەردوب، ئەبو حەمام، لەوتا، گەرانیج و بەسیرای رۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزور. شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و هێرشەکەیان پوچەڵ کردەوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٧ی دیکەش برینداربوون. هێزەکانی دیمەش و چەتەکانی دیفاع وەتەنی دوو وێستگەی ئاویان سوتاندبوو و لەکاریان خستبوون.