هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە دوو چالاکیدا لە عەزاز و مارع ٢٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و ١٧ی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە، کە لە دژی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی ٢ چالاکییان لە دەوروبەری عەزاز و مارع ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ٢٠ چەتە کوژراون و ١٧ چەتەش برینداربوون.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٢ چالاکیان ئەنجامدا.

٩ی ئاب هێزەکانمان لە سەر هێڵی عەزاز چالاکییەکی هەڵکوتانە سەر داگیرکەرانیان ئەنجامدا. مۆڵگەکانی داگیرکەران لەوێ بە تەواوەتی لەناوبران و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٣ چەتە کوژران و ٥ چەتەش برینداربوون.

١١ی ئاب لە سەر هێڵی هێزەکانمان لە ٣ قۆڵەوە چوونە ناو مۆڵگەکانی دوژمن، لەوێ بە شێوەیەکی بەهێز بەگوێرەی ئەو پلانەی دانرابوو لە داگیرکەران درا. هێزەکانمان چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و لەناویان بردن. لەو چالاکیەدا دوو ئۆتۆمبێل کە دۆشکای ١٤ و یویان لەسەر بوو کەوتنە دەست هێزەکانمان. دوای هێرشەکە چەتەکە بە چەکی دۆشکا بە قورسی تەقەیان کرد، هێزەکانمان لەوێ لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلی دۆشکا ئامێرەکەی ئەوانیشیان لەناوبرد.

لەهەمان کاتدا دوای ئەوە هێزەکانمان چوونە سەر تەرمەکانی دوژمن و چەک و کەلوپەلی سەربازیان هەڵگرتەوە. هەروەها کاتێک داگیرکەران ویستیان هێزی پشتیوانی بنێرن لە ئۆتۆمبێلی ئەوانیشدرا. لەوێش ئەو ئۆتۆمبێلەی داگیرکەران بە داگیرکەرانی ناویەوە لەناوبرا.

هەڤاڵانمان بە شێوەیەکی پارێزراو گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان، لە ئەنجامدا ١٧ چەتەی داگیرکەر کوژران، ١٢ چەتەش برینداربوون. لە هەمان کاتدا دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری دۆشکا، ١ ئۆتۆمبێلی هێزی پشتیوانی، ٢ ماتۆرسکیل، مۆڵگەکان لەناوبران، ١ چەکی بی-٧ (ئار پی جی بە گولـلە و جانتاکەیەوە)، ٢ رەخت، ٧ مەخزەنی کڵاشینکۆف و ژمارەیەک فیشەک، تەلەفونێک و هەروەها ناسنامەی ئەوان دەستیبەسەرداگیرا".