هێزەکانی رزگاری عەفرین: سەربازێک و ٨ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاشکرای دەکەین لە چالاکییەکانی ١٣-١٧ی ئاب سەربازێک و ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون، ١٢ چەتە و سەربازیش برینداربوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاشکرای دەکەین لە چالاکییەکانی ١٣-١٧ی ئاب سەربازێک و ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون، ١٢ چەتە و سەربازیش برینداربوون.
هێزەکای رزگاری عەفرین سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە نێوان ١٣-١٧ی ئاب زانیاری راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو چالاکییانەدا سەربازێک و ٨ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و ٣ سەربازی تورک و ٩ چەتەش برینداربوون.
راگەیەندراوە: "لە بەرامبەر هێرش و سیاسەتی دەووڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتە، هێزەکانمان لە مارع، شێراوا و باب چالاکییان کردووە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە،
"١٣ی ئاب لە چالاکییەکی نیشانەشکێنیدا لە هێڵی مارع چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا.
١٤ی ئاب بارەگاکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مارع و باب بە چالاکی تایبەت کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و ٣ی دیکەش برینداربوون.
١٦ی ئاب لە چالاکی نیشانەشکێنی لە هێڵی مارعدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا.
١٧ی ئاب لە هێڵی شێراوا چالاکیەکی هەڵکوتانە سەر ئەنجامدرا. لەوێ لە سەرەتادا هێزەکانمان چوونە مۆڵگەکانی دوژمنەوە، ئەو داگیرکەرانەی لەناویاندابوون و کوژران و مۆڵگەکان بەتەواوەتی خاپور کران. ئەو داگیرکەرانەی ویستیان هەڵبێن و خۆیان لە تونێلەکاندا بشارنەوە لەوانیش درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٩ چەتەی داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها چەکێکی دۆشکا بەتەواوەتی لەناوبرا. لە سەر تەرمەکانی دوژمن ٢ جانتا، تەلەفونێک، کاتژمێرێک و هەروەها بەڵگەکانی داگیرکەران دەستیان بەسەردا گیرا".