هێزەکانی رزگاریی عەفرین (HRE) ئاماری ٦ مانگی یەکەمی چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە و لە ئامارەکەدا هاتووە، ٣١ سەرباز، ٢ سیخوڕی میت و ٧٩ چەتە کوژراون، کە بە گشتی ١١٢ سەرباز و سیخوڕ و چەتە کوژراون و ٨٣ سەرباز و چەتەی تریش بریندار بوون. هەروەها ٢٦ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی و ٢ ماتۆڕسکیل، کامێرایەکی لەیزەر و کامێرایەکی رۆژ، کارگەیەک و ٤ بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورک تەقێنراونەتەوە و تێکشکێنراون. هێزەکانی رزگاریی عەفرین دەستیشی بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە ٨ هاووڵاتیی کوژراون، کە ژنێک و ٤ منداڵێکیان لە ناودایە و ١١ هاووڵاتیی تریشیان برینداربوون و ٥ شەڕڤانیش بریندار بوون.
راگەیاندراوی هێزەکانی رزگاریی عەفرین:
هێرشە نامرۆڤانەکان لە دژی هاووڵاتییان بەردەوامە
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای داگیرکردنی عەفرین بەرامبەر گەلەکەمان هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی بەدەر لە هەموو پێوەرە مرۆڤایەتییەکانی ئەنجامدا. لەسەر دیمۆگرافیا و سروشتی عەفرین سیاسەتی قێزەون و تێکدەرانەى بەڕێوەبرد. هەموو رۆژێک بە تۆپبارانی چڕ گەلی ناوچەکە و سروشتی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێشێلکاریی بەدەر لە مرۆڤایەتی لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات. چالاکی و بەرخودانی هێزەکانمانیش بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە. لە ٦ مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا لە دژی داگیرکەران چالاکیی بەهێز ئەنجامدران و لەو چالاکییانەدا گورزی قورس لە داگیرکەران درا.
٣١ سەرباز و ٢ سیخوڕ و ٧٩ چەتە و بە گشتی ١١٢ داگیرکەر کوژراون
هێزەکانمان لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکان ٦٧ چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ٣١ سەرباز کوژراون، کە یەکێکیان سەرلەشکر بووە و ٢٧ سەربازی تریش بریندار بوو. ٢ سیخوڕی میت-یش کوژراون و ٢ ئەندامی تری میت-یش بریندار بوون. هەروەها پسپۆڕێکی ئەندازەیی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراوە. ٧٩ چەتە کوژراون، کە ٢دانەیان سەرەک چەتە بوون و ٨٣ چەتەی تریش بریندار بوون.
٢٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٢ ماتۆڕ و کارگەیەک و ٤ بارەگای سەربازی تێکشکێنراون
لەو چالاکییانەدا ١٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ئۆتۆمبێلێکی کار، ٢ ماتۆڕ سکیل، ٢ زرێپۆشی جۆری کیرپی، ٤ چەکی دۆشکا لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانیان، ١ دووربینی لەیزەر، ١ دووربینی رۆژ و بێتەلێک تێکشکێنراون. هەروەها کارگەیەکی چەتەکان و ٤ بارەگای چەتەکانیش تەقێنراونەتەوە و زیانیش بە ٢ ئۆتۆمبێلی تریان گەیەندراوە.
دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە
لەو چالاکییانەدا بە گشتی ١ بی کەی سی، ٣ ئەی کەی – ٤٧ ، ١ دووربینی شەو، ١ بێتەل و ٣ تەلەفون دەستیان بەسەردا گیراوە.
٨ هاووڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و ١١ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون
سوپای تورکی داگیرکەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تاوەکو ئێستا سەدانجار ناوچەکەى بۆردومان کردووە. لەو بۆردومان و تۆپبارانانەدا ٨ هاووڵاتیی شەهید بوون، کە ٤یان منداڵ بوون و ١١ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون. چەتە داگیرکەرەکان ٣ جار هێرشی زەمینییان ئەنجامداوە.
٥ شەڕڤان شەهید بوون
لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیاندا ٥ شەڕڤانمان شەهید بوون".
ژ.ت