هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی مەحمەد ئەلحسێن کە لەسەر ئەرکی خۆی بووە، شەهید بووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی مەحمەد ئەلحسێن کە لەسەر ئەرکی خۆی بووە، شەهید بووە.
لەمبارەیەوە ناوەندی چاپەمەنی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە منجب ئەندامێکیان بە ناوی مەحمەد ئەلحسێن کاتێک سەرقاڵی ئەرکەکەی بوو، شەهید بووە.
لە راگەیەنراوەکەدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکە کرد و بەڵێنی درێژەپێدان بە رێچکەی شەهید کرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە ناسنامەی شەهیدەکە بەم شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: مەحمەد ئەلحسێن
ناوی باوک: مەحمود
ناوی دایک: شەمسە
شوێن و کارتی لەدایکبوون: ئەوسەجلی گەورە ١٩٩٨
مێژووی بەشداریکردن: ١٠.٠٢. ٢٠٢٠
مێژووی شەهیدبوون: ١٢. ٠٧. ٢٠٢١
ف.ق