کاوە دێرک: با پەدەکە واز لە خیانەت بهێێنێت
کاوە دێرک کە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریی ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو و بەشداری شەڕی دژ بەخیانەتی کردووە، بانگەوازی لە پەدەکەکرد دەستبەرداری خیانەت ببێت.
کاوە دێرک کە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریی ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو و بەشداری شەڕی دژ بەخیانەتی کردووە، بانگەوازی لە پەدەکەکرد دەستبەرداری خیانەت ببێت.
دەوڵەتی تورک بە هۆیی خیانەت و هاوکارییەکانی پەدەکە، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە خواکوڕک هێرشی کردە سەر گەریلا. دواتر شەڕەکە لە حەفتانین و زاپدا پەرەی سەند. هەم لە گەریلا زیان و لەدەستدان کەوتەوە، هەم لە پەدەکە وێڕای زیانێکی زۆر چەندین کەس گیانی لەدەستدا. کاوە دێرێک کە ئەوکاتە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلابوو، یەكێکە لەو گەریلایانەی کە بەشداری ئەو شەڕەی کردووە، لە بارەی ئەوشەڕەی و خیانەتی پەدەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
کاوە دێرک بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٢دا لە نێوان ئێمە و پەدەکەدا شەڕی دورست بوو، شەڕیی خیانەتەکانی پەدەکە، چوونکە وەک تەڤگەر بە شەڕی براکوژیی ناوی ناهێنین، بەڵکو شەڕی خیانەتی پەدەکەبوو. تێگەشتن لەم شەڕە بۆ ئێمە زەحمەتە. ئێمە بۆ شەڕیی دەوڵەتی تورک هاتبووین، کە دەوڵەتی تورک لەوەتەی هەیە سیاسەتی قرکردنی کوردان و داگیرکاری کوردستان ئەسەپێنێت."
کاوە دێرک ئاماژەی بەوەدا لە کۆنگرەی ١٩٩٠دا تەڤگەرمان ئیلایەتەکانی بۆتان و بادینانی ڕاگەیاند و وتی: "لەگەڵ ئەم کۆنگرەیەدا گەریلا پەڕییوە بۆ ناو قۆناغێکی نوێ. لە ساڵی ١٩٩١دا گەریلا گورزێکی قورسی لە دوژمن دا. بیرمە لە هاوینی ساڵی ١٩٩٢دا گەریلا گورزێکی جەرگبڕی لە دووژمن دا. ئەو کاتە قەرەقولەکانی بێزەل، بێسۆسن و روبارۆک لە لایەن گەریلاوە بەتەواوەتی خاپووکران. دەوڵەتی تورک کەوتبووە ناو زەلکاوی گەریلاوە و بێحاڵ بوو."
'گەر خیانەتی پەدەکە نەبێت، دەوڵەتی تورک بوێری ئەوەی نیە بێتە ئەم خاکەوە'
دێرک لە دروبارۆک لە لایەن گەریلاوە بەتەواوەتی خاپووکران. دەوڵەتی تورک کەوتبووە ناو زەلکاوی گەریلاوە و بێحاڵ بوو."
گەر خیانەتی پەدەکە نەبێت دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک بوێری ئەوەی نیە بێتە ئەم خاکەوە
دێرک لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ترسنۆکی سوپایی تورک و خیانەتی پەدەکە کرد و وتی: "گەر هاوکاری و خیانەتی پەدەکە نەبێت، ئەوا دەوڵەتی تورک هێچ کاتێک بووێری ئەوەی نیە پێ بنێتە نێو ئەم خاکەوە. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک لە باشوور ئەو حزبانەی کە لەبەرامبەر یەکتر شەڕدەکەن کۆکردەوە و بەشداری شەڕی دژ بە پەکەکەی پێکردن. ڕێبەر ئاپۆ لە کاتەدا سەبارەت بەم حزبانە وتی، 'پەدەکە بۆ ئەوەی خۆی بسپێرێت بە ئەمریکا، ئیسرائیل و دەوڵەتی تورک، بەشداریکردنی پلانی تەسفیەکردنی پەکەکەی کرد' هەرەوەها بە دروسبوونی حکومەت لە باشوور، یەکەم بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی پەکەکەبوو لە باشوور.
لەو سەردەمە من لە بەرەی خواکوڕک بووم. پێش ئەوەی شەڕیی ١٩٩٢ دەستپێکات چالاکی روبارۆک ئەنجامدرابوو کە گورزێکی کوشندە بەر دووژمن کەوت. هێزێش ئەوەی شەڕیی ١٩٩٢ دەستپێکات چالاکی روبارۆک ئەنجامدرابوو کە گورزێکی کوشندە بەر دووژمن کەوت. هێزکی ٦٠٠گەریلای لە گۆرەپانەکەدا هەبوو کە بە بەردەوامی لەناوشەڕدابوو. چاوەڕێی ئەوە نەبووین پەدەکە لە پشتەوە گورز بوەشێنێت،چوونکە ڕێ و شوێێنی پێویستمان نەگرتبووە بەر. هەرچەندە پێش ئەوەی چاوپێکەوتین لە نێوان پەدەکە و بەڕێوەبەرییدا کرابوو، پەدەکە ڕایگایندبوو کە پێویستە پەکەکە بە تەواوی لێرە بروات، تەڤگەریش ڕایگەیاندبوو کە ئێمە شەڕی کوردان ناکەین. وێڕایی ئەمەش گریمانەی ئەوەمان نەدەکرد کە بەرامبەر ئێمە شەڕبکەن. بۆیە هێزیی ئەلایەت پلانسازی چالاکی خۆی بۆ چالاکی دووەم کرد، چالاکی لە دژی دەوڵەتی تورک بەردەوام بوو. پلانسازی چالاکی روبارۆکیش لەوکاتەدا کرا.
هەندێک لە هێزەکانمان دوای چالاکیەکە خۆیان کۆنەکردبووە و لە ڕادیۆی بی بی سیەوە ڕاگەیاندرا؛ کە لە حەفتانین ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆن هەیە. لە ٢ی تشریینی یەکەمی ١٩٩٢دا بینیمان پێشمەرگە کەوتوونەتە سەنگەرەوە بەرامبەرمان و چەکی قورسیان جێگیردەکرد. سەر لەئێوارەکەی هێرشییان دەستپێکرد. من و کۆمەڵێک هاوڕێم لە سەر گردێک لەسەر دۆشکەبوو، کە لەئێستادا بە گردی شەهید بێریتان دەناسرێت. پێش ئەوەی شەری خیانەت دەستپێکبات هەڤاڵان ٦ فرۆکەی شەڕکەری دەوڵەتی تورکیان خستبووەخوارەوە. بۆیە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی بەئاسی پێبنێتە ناو هەرێمەکەوە. هەموو رۆژێک هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدا. شتەکە بۆ ئێمە ئاسایی بووەوە و لەدەستدانمان نەبوو. گەریلا باش دەیزانی سەروەرێتی خۆی لە گۆڕەپانەکەدا بپارێزێت. دەمەوێت بڵێم تەنها پەدەکە و یەنەکە بەشداری شەری ٩٢ نەبوون، بەڵکو کۆمەڵێک حزبی تریش بەشداربوون. لە کاتەدا گەلی باشوور زۆر بەباشی پەکەکەی نەدەناسی. پییان وابوو پەکەکەش وەک حزبەکانی ترە. خۆی لە خۆیدا لە باشوور بە ساڵان حزبەکان لە شەڕی یەکتردابوون."
کاوە دێرک باسی لەوەکرد دوای ئەوە پەدەکە هێرشی دەسپێکرد، دەوڵەتی تورکیش بە هێرشی ئاسمانی دەستیپێکرد و وتی: "هەموو کاتەکان بۆردوومان هەبوو. پێشمەرگەش هێرشی زەمینی دەکرد. لە هەرێمەکەدا شەڕ بەردەوام بوو. ئێران سنوری بەروماندا داخست، لە ڕوووی باشووریشەوە پەدەکە و یەنەکە بەرامبەرمان بوون، لە باکوریشەوە دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆنی دەکرد. بۆیە دەتوانم بڵێم شەڕی ٩٢ لە مێژووی تەڤگەردا قورسترین شەربوو. مرۆڤ دەتوانێت شەڕی خیانەتەی ٩٢ی پەدەکە و هێرشی سەر شەنگال بە یەکتربچوێنێت. چونکە لە هەردوو شەرەکەدا هەم خیانەت هەبوو، هەم لە هەر چوارلاوە گەمارۆ هەبوو. بۆیە تێگەشتین هەموو بنەماڵەی بارزانی بەشداریکردنە لە قڕکردنی کوردان. لە شەڕی ٩٢ەوە زۆر بەباشی ڕۆحی خیانەتەی پەدەکەمان ناسی. بۆیە نەک تەنها بۆ ئێمە بەڵکو بۆ تەواوی گۆمڵگەی کوردی قوربانی زۆری لێکەوتەوە. لەم شەرەدا قارەمانێتی زۆر مێژووی نوسرایەوە، گەریلا قارەمانانە جەنگاو و هەنگاوێک نەکشایەوە بەرامبەر بە شەڕی خیانەت."
'کوردستان هەمووی یەکە. هەر لەدەستدانێک لە دەستدانە بۆ هەمووان'
لە کۆتایدا کاوە دێرک وتی: "پەدەکە لە ئێستاشدا هەمان سیاسەت بەریوەدەبات و لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هێرشی سەر گەریلا دەکات. بەداخەوە پەدەکە خیانەتی کردووە بە کلتوری خۆی. لە ئێستاشدا وەبەر دەوڵەتی تورک کەووتەوە کەمین بۆ گەریلا دادەنێت. دوای ٣٤ ساڵە پەدەکە هەمان هێڵی خیانەت بەڕێوەدەبات. تاکە شتێک بتوانم بە پەدەکەی بڵێم ئەوەیە؛ با پەدەکە دستبەرداری کلتوری خیانەت ببێت. کوردستان هەمووی یەکە. هەر لەدەستدانێک لە دەستدانە بۆ هەمووان. هەرچەندە ئەمە خەمی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی نیە. بنەماڵەی بارزانی ساڵانێکە لە خیانەتدا دەژین. بۆیە دەڵێین ئیتر بەسە خیانەت."