خەڵکی کانتۆنی فورات دژی بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان
گەلی کانتۆنی فورات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات دژی بڕیاری دادگا دەربارەی دۆزی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
گەلی کانتۆنی فورات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات دژی بڕیاری دادگا دەربارەی دۆزی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
گەلی کانتۆنی فورات دژی بڕیاری دادگا دەربارەی دۆزی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان، ڕێپێوانەکە بە درووشمی "زیندانیانی دۆزی کۆبانێ شکۆی ئێمەن" لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێ کرد و لە گۆڕەپانی شەهید عەگید گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی سیاسەتمەداران و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی تەڤ-دەمی کانتۆنی فورات ئەنوەر موسلم تیشکی خستەسەر هاوکاری حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ داعش کە هەردەم دەیانگوت کۆبانێ دەکەوێت و لە لێواری کەوتندایە، بەپێچەوانەوە کۆبانێ سەرکەوت، ئاماژەی بەوە کرد گەلی باکوری کوردستان پشتگیری گەلی کۆبانێ بوون و ئەمەش توڕەیی دەوڵەتی تورکی لێ کەوتەوە، کۆبانێ بە پشتیوانی هەمووان سەرکەوت.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات، فەرحان حەج ڕاگەیاندراوێکی لەبەردەم ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات خوێندەوە و ڕایگەیاند بڕیارەکان ناتوانن هێڵی ئازادی و بەرخۆدانی گەل لەناوببەن.
هەروەها تیشکی خستەسەر ڕابوونی گەلی باکووری کوردستان بۆ پشتیوانی کۆبانێ و ڕایگەیاند ئێستە ئەو شەڕڤانانەی تیرۆریان شکاند دەبنە ئامانجی دەوڵەتی تورک. گوتی: "حکومەتی عوسمانیی نوێ دژی یاسا و مافەکانە".