خەڵکی شەدادی: ئێمە لەگەڵ قەسەدەین
خەڵکی شەدادی هێرشەکانی سەر دەیرەزۆریان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ قەسەدە دووپات کردەوە.
خەڵکی شەدادی هێرشەکانی سەر دەیرەزۆریان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ قەسەدە دووپات کردەوە.
دانیشتووانی شاری شەدادی و عەریشە و مەرغەدە و ئەبوفاس و عەبدان بە ڕێپێوانێک چەکدارانی دیفاع وەتەنی و گرووپەکانی تری سەر بە حکومەتی شامیان شەرمەزار کرد. ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریای شاری شەدادی دەستی پێ کرد و بەرەو پارکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێ کەوت.
لەوێ ئەندامی پارتی سوریای ئایندە فاتمە عەلی پشتگیری بۆ قەسەدە دووپات کردەوە دژی هێرشی گرووپەکانی سەر بە حکومەتی شام کە دەیانەوێت فیتنە بنێنەوە و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە تێک بدەن.
ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)ی شەدادی، فازڵ ئەحمەد قسەی کرد و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمەکەی شەرمەزار کرد.
ئەحمەد گوتی: "قەسەدە ڕۆڵەی ئێمەن و نوێنەرایەتی ئێمە دەکەن. ئەوان بۆ ڕزگاری خاکە داگیرکراوەکان فیداکارییان کردووە و بەردەوامن".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "نا بۆ خوێنڕێژی" و "هەموومان قەسەدەین" کۆتایی هات.