کۆنگرە ستار: خواستی حکومەتی دیمەشق دروستکردنی ئاڵۆزییە
کۆنگرە ستار ئاماژەی بەوەدا خواستی حکومەتی دیمەشق ئەوەیە لە هەرێمەکەدا نارائامی و ئاڵۆزی دروستبکات و وتی: "پێویستە لێپرسینەوەی کۆمەڵکوژییەکەی دێرەزور لە بکوژان بکرێتەوە."
کۆنگرە ستار ئاماژەی بەوەدا خواستی حکومەتی دیمەشق ئەوەیە لە هەرێمەکەدا نارائامی و ئاڵۆزی دروستبکات و وتی: "پێویستە لێپرسینەوەی کۆمەڵکوژییەکەی دێرەزور لە بکوژان بکرێتەوە."
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپی 'بەرگری نیشتیمانی' ماوەی سێ ڕۆژە هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور. دوێنێ بەیانی لە گوندەکانی دەحلە و جەدیدات بەگارا کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، کە بە هۆیەوە ١١ کەس شەهید بوون و زۆرینەیان ژن و منداڵن.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار پەیوەیست بە کۆمەڵکوژییەکە و هێرشەکانی حکومەتی دیمەشقەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی بە ناوی 'بەرگری نیشتیمانی' ساڵی پاریش بە ئامانجی تێکدانی ئارامی دێرەزور هێرشییان کردووە، بەڵام لە سایەیی یەکگرتووی گەل و پشتگیردانیان بە قەسەدە ئەو هێرشانە بەتاڵکرانەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە هێرشەکانی حکومەتی شام لە دژی هەرێمەکە دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونەوە و زیندووبوونەوەی چەتەکانی داعش.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکە زۆر بە توندی شەرمەزاری کۆمەڵکوژییەکەی دێرەزور کراوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە کراوە و هیوای چارەسەر بۆ برینداران خوازراوە.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە ڕای گشتی، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە کە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەدا هەڵوێست وەربگرن و لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە بکەن.
هەروەها ئەوەش هاتووە: " بانگەوازی لە ژنان و گەنجان دەکەین لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیانە کە مەبەست لە تێکدانی ئارامی هەرێمەکەیە، هەڵوێست وەربگرن و لە بێدەنگیدا نەمێننەوە."
دەشڵێت: "لەو باوەڕەداین نەک بە تەنها گەلەکەمان، بەڵکو هەموو پێکهاتەکان لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیەدا هەڵویست وەردەگرن. هێرشەکان ئیرادەی ئەم گەلە ناشکێنێت. بە پێچەوانەوە هەڵوێست و بەرپەرچی گەل بەهێزتر و زیاتر دەکات."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی خاوەنداریکردن لە هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە و هێزەکانی ئاسایش کراوە و دەڵێت: "بە توندی هەڵوێست بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانەیە و چەتەگەرایەیی حکومەتی شام پیشان بدەن."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە حکومەتی شام کراوە پێویستە دەستبەرداری هەڵوێستە چەتەگەراییەکەی و هاوکاریکردنی حکومەتی ئاکەپە ببێت و دەڵێت: "مەرامەکانی دەوڵەتی تورک ڕوونە؛ چونکە دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک لە دژی ئارامی هەرێمەکەیە، بۆ بە جێگەیاندنی مەرامی خەونی نیو-عوسمانی، ئارامی هەرێمەکەی خستۆتە ژێر مەترسییەوە."