کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک کۆتایی هات

کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی هات، لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکان و ١٦ ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبردنی گشتی و کۆردیناسیۆنی ژنان هەڵبژێران، باس لە گرنگی یەکێتی و ڕێکەوتن بۆ بنیاتنانی جڤاکێکی نوێ کرا.

سێیەمین کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "ئیجتیهاد و نوێکردنەوە دەرگای چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە" بە بەشداری ٥٤٠ نوێنەر لە ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرەکەدا پەیامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕەکانی کەجەکە خوێنرایەوە و تێیدا دووپاتکرایەوە ئیسلامی دیموکراتیک چارەسەر کێشە ئاڵۆزەکانی سەدەیە. پاشان جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا حەمدان عەبد تیشکی خستەسەر هەوڵی هێزە باڵادەستەکان بۆ ڕەشکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە و ڕەوشی سوریای بە نموونەی ئەم هەوڵە هێنایەوە، گوتی: "هەندێک لەوانەی خۆیان وەک پارێزگاری ئیسلام نیشان دەدا پشتگیریان لە گرووپە چەکداریەکان کرد و وێرانکاری و تاڵانکاریان بۆ هەرێمەکە هێنا".

عەبد دووپای کردەوە، بۆ جیهانی ڕادەگەیەنین ئێمە خوازیاری ئاشتین، نەوەک وێرانکاری و تاڵانی، زەمینەی ڕێککەوتن و سازان دەخوازین.

هەروەها ئاماژەی کرد بە گرنگی یەکگرتن و ڕێککەوتن لەپێناو بنیاتنانی جڤاکێکی پێشکەوتوو و پڕ خۆشەویستی.

وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕەیحان لۆقۆ تیشکی خستەسەر ڕۆڵی کۆنگرەکە لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و خوشک و برایەتی لەنێو باوەڕ و ئایینەکان، گوتی: "پێویستە ئیسلامێکی دیموکراتیک، جڤاکێکی ئەخلاقی و سیاسی و ژیانێکی ئارام و سەلامەت بنیات بنرێت".

دووپاتی کردەوە، ئیسلامی دیموکراتیک چارەسەر بۆ ڕێگرتن لە هەوڵی ڕەشکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە.

پاشان دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ئایینە ئیبراهیمییەکان لەلایەن جێگری هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک عەبدولرەحمان بەدرخان خوێنرایەوە.

پاش خوێندنی سروودە ئایینییەکان، ڕاپۆرتی ساڵێک کارکردنی کۆنگرەکە لەلایەن جێگری هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک مەزن هارونی خوێنرایەوە.

پاشان دوور لە چاوی کامێراکان کۆنگرەکە بەردەوام، بەگوێرەی کۆمیتەی ئامادەکار، ڕەوشێ ڕێکخستن تاوتوێ کراوە و پەیڕەو خوێنراوەتەوە و گۆڕانکاریەکان دەخرێنەڕوو، هاوسەرۆکانی نوێ هەڵدەبژێرێن.

هەروەها خەباتی کۆنگرەکە بەگوێرەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی ئامادە دەکرێت.

ئەڤین عەلی حاجی و محەمەد مەلا خەلیل وەک هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵبژێردران و ١٦ ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبردنی گشتی و کۆردیناسیۆنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لەلایەن ئەندامانی بەشدارەوە هەڵبژێران.