کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبووەوە

کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوەندی چاند و هونەری محمەد شێخۆ لە قامیشلۆ لە گەڵ ٥٤٠ نوێنەردا کۆبووەوە.

بە دروشمی "تێکۆشان و نوێکردنەوە دەرگای چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە" بە بەشداری ٥٤٠ نوێنەر، لە ناوەندی محمەد شێخۆ لە قامیشلۆ، کۆنگرەی سێهەمی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد. نوێنەرەکانی ئێزیدی و زەردەشتی، بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک و کۆنگرە ستار بەشداری کۆنگرەکە بوون.

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک شێخ عەبدوڵا بە خێرهاتنی بەشداربووانی کرد. دواتر بۆ بەڕێوەبردنی گۆنگەرەکە دیوانێکی پێنج کەسی دروستکرا.

دەلال خەلیل ئەندامی کۆنگرە پاش خێراتنکردنی بەشداربوان، قسەیکرد و وتی: "ئاینی ئیسلامیش هاوشێوەی ئاینەکانی تر خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات، بەڵام سیستەمی دەسەڵاتداری ئاینی کردووە بە ئامرازی دەستی خۆی و بۆ بەرژرەوندی خۆی بەکاری دەهێنێت. بەڵام لە بنەڕەتدا ئاینی ئیسلام ئاینی یەکترقبوڵکردنە."

بڕیارە لە کۆنگرەکەدا دیدگاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە ئاینە ئیبراهیمییەکانەوە بخرێتە ڕوو، هەرەوەها پەیامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕەکانی کەجەکە بخوێنردرێتەوە کە تایبەت بە کۆنگرەکەیە. لە کۆتایدا هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەش هەڵببژرێرێت.