لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١ ی ئایار پیرۆزکرا

لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆزکرا.

١ ی ئایار

ڕەقە

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەقە و یەکێتی کرێکارانی ڕەقە ئاهەنگێکیان ئەنجامدا. سەدان کرێکار و ئەندامی ڕێکخراو و پارت و کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بەشداربوون.

هاوسەرۆکی یەکێتی کرێکارانی ڕەقە زاهیر عەبدوڵا گوتی: "١ ی ئایار پیرۆز بێ، بە هێزی ئێوە نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین، ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین".

هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی دیموکراتیک نەسرین حوسێن ١ ی ئایاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کرێکاران پیرۆز کرد و گوتی: "ڕۆژی هاواری ئازادیخوازانە، ڕۆژی لەناوبردنی ڕەنجخۆرییە".

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

مەنبەج

لە شاری مەنبەج بە هەمان بۆنەوە، ئاهەنگێک ڕێکخرا.

ئاهەنگەکە بە درووشمی "بە هێزی کرێکاران نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" بەڕێوەچوو.

هاوسەرۆکی یەکێتیی کرێکارانی کانتۆنی مەنبەج ئاسیا علێوی گوتی: "بە هێزی کرێکاران نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین، بەڵێن دەدەین بەرامبەر هەموو مەترسی و ئاستەنگەکان بوەستینەوە".

جێگری هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری جڤاکی و کاری کانتۆنی مەنبەج مونتەحە بەشماف ڕایگەیاند بە هۆشیاری کرێکارانمان سەربەرزین، گوتی: "کاتێک دەست و هۆشیاری پێکەوە کاردەکەن، بەها پێش دەکەوێت، شارەکەمان دەست لە ڕۆڵە کرێکارەکانی بەرنادات".

ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری بەردەوامە بوو، دواتر کرێکاران خەڵاتکران.

تەبقە

بەبەشداری سەدان کەس ئاهەنگی ١ ی ئایار لە تەبقە بەڕێوەچوو.

هاوسەرۆکی یەکێتی کرێکارانی کانتۆنەکە، زەینەب عومەر ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگییەکی مەزنی بەخشیوە بە ڕۆڵی کرێکاران.

هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی جڤاکی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جیهاد حەسەن گوتی: "پێویستە ١ ی ئایار بکەینە ڕۆژی سەرهەڵدان و شۆڕش و سەرکەوتن. بە ڕەنجی کرێکارانمان پێشدەکەوین".

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

دەیرەزۆر

بەو بۆنەیەوە لە دەیرەزۆر ئاهەنگێک سازدرا.

هاوسەرۆکی یەکێتی کرێکارانی کانتۆنی دەیرەزۆر حەمود عاکول ١ی ئایاری پیرۆزکرد و سڵاوی لە هەموو کرێکاران کرد.

هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی جڤاکی دیموکراتیکی کانتۆنی دەیرەزۆر ئیبراهیم سوڵتان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی کرێکاران لە پێشخستنی جڤاکدا و گوتی: "هەردەم ئاشتی بۆ تەواوی گەلانی جیهان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەخوازین".

پاشان دیاری پێشکەشی کرێکاران کرا.