لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی شار و شارۆچکەکان گۆڕا
لەڕێگەی یاساوە ژمارەی شار و شارۆچکەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گۆڕا.
لەڕێگەی یاساوە ژمارەی شار و شارۆچکەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گۆڕا.
یاسای دابەشکردنی ئیدارە هەرێمییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٤ لە دانیشتنی ٩٨ هەمیندا پەسەندکرا.
لە یاساکەدا کانتۆن و شار و شارۆچکە و گوند و کێڵگەکان پێناسەکرانەوە و ژینگەکان دیاریکران.
بەگوێرەی یاسا هەموارکراوەکە، هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک ٦ شاری مەزن، ٤٥ شار، ١٤١ شارۆچکە دابەشکرا.
ناوەڕۆکی یاسا هەموارکراوەکە وەهایە:
یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢٤.
یاسای دابەشکردنی ئیداری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
بەشی یەکەم
دابەشکردنی ئیداری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
مادەی /1/
1-ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵات پێکدێت لە کانتۆنەکانی جزیر، دێرەزۆر، ڕەقە، فورات، مەنبەج، عەفرین، شەهبا و تەبقە.
2-هەر کانتۆنێک لە شار و شارۆچکە و گوند و کێڵگە و یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە.
3-شار پێکدێت لە ناوەندی شار و شارۆچکە و گوند و کێڵگە و یەکەکانی نیشتەجێبوون.
4- شارۆچکە پێکدێت لە ناوەندی شارۆچکە و گوند و کێڵگە و یەکەی نیشتەجێبوون.
مادەی /2/
کێڵگە و گوند و شارۆچکە و شار و شارە مەزنەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوان لە خوارەوە پێناسە دەکرێن:
1-کێڵگە: ژمارەی دانیشتووانی لە 100 کەس زیاتر نییە.
2-گوند: ژمارەی دانیشتووانی لە نێوان 101 بۆ 5 هەزار کەسە.
3-شارۆچکە: ژمارەی دانیشتووانی لە نێوان 5001 بۆ 35,000 کەسە.
4-شار: ژمارەی دانیشتووانی لە نێوان 35001 هەزار بۆ 200 هەزار کەسە.
5-شاری مەزن: ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 200 هەزار کەسە.
بەشی دووەم
دابەشکردنی ئیداری هەر کانتۆنێک
مادەی /3/
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵات لە ٧ کانتۆن پێکدێت: جزیر، دەیرەزۆر، ڕەقە، فورات، مەنبەج، عەفرین و شەهبا، تەبقە.
1- کانتۆنی جەزیر
کانتۆنی جەزیرە لەم یەکە ئیدارییانە پێکدێت
آ- شاری مەزن: حەسەکە و قامیشلۆ
ب-شارەکان: سەرێکانی (راس ئەلعەین-ڕیش عینۆ)، شەدادی، عامودا، دەرباسیە، تربەسپی (قەحتانیە-قبور حەوریە)، چلاغا (جەوادیە)، گەرکی لەگی (مەعبەدە)، دێرک (مالکیە)، تەل کۆچەر (یاروبیە)، تەل حەمیس، تەل بەراک، هۆڵ، تەل تەمر، زرگان (ئەبو ڕەسەن)، مەرگەدە و عەریشە.
ج-شارۆچکەکان: تەل تەویل، تیواینە، تەل بەدر، ڕەدشەقرا، مەغروم، ئوم مەدفەع، تەل مەجدەل، تەنوریە، گرباوی، تەل حەلەف، مەبروکە، عەلوک، منجار، سەفیح، مەدان، عەبدان، ئەبو فاس، حەریری، جەگر بازار، تیویز، تۆبۆ، سنجەق سەعدون، ئەبو فەری، حلوە، تەل مەعروف، ماشوق، عەبرا، کیشکە، مستاوافی، خانا سەری، ڕۆباریا، عەین دیوار، گرێ فاتی، خەربەت ئەلبیر، تەل ئەحمەد، عوکاز، ئەبو جیران، جەزا، خەت ڕوان، سمحان ڕۆژئاڤا، تەل ئەحمەدی، ئسیبخ، ئەلفەدخەمی (هێڵی ڕۆژهەڵاتی=)، تەل ئەلجایر، ئوم حوجەیرە، ئەلحەدادیە، ئەلخەیرە، قبور ئەلقەرانجە، قرمانی، تەل کەرەم، خەنامیە، سیکر و تەل ئەمیر.
2- کانتۆنی دەیرەزۆر
کانتۆنی دەیرەزۆر لەم یەکە ئیداریانە پێکدێت
ب- شار: کەسرا، جەزارەت، بەسیرە، سەور، هەجین. شاری فورات: ئەبو حەمام، کەشکیە، خەرانیج. شاری شحێل: شحێل، زوبیان. شاری سوسە: شەفا و سوسە.
شارۆچکە: ئەلسەوا، حەرموشیە، بسێتین، حەرجیە، سەبحە، ئەبو خەشەب، جیروان، مویلیح، جەنینە، ئەلکەبەر، حەوایج زیاب، حەوایج بو ماسا، محێمید، ئەلحوسان، ئەلعەزبە، میزیلە، جەید عگێدار، دەرەنج، ئەلتابانە، ئەبو حەسەن، سوێدان، باغۆز.
3- کانتۆنی ڕەقە:
ا- شاری مەزن: ڕەقە
ب- شار: کەرامە و حەزیمە
ج- شارۆچکە: عەکریشی، ڕەتلە، سەحلەبیە، گدێران، ڕەقە ئەلسەمرا، قەحتانیە، جەدیدات، گاڵتا، تشرین و مەزار ڕەشید، حەمرات، کەسرات، حوس.
4- کانتۆنی فورات
ا- شاری مەزن: کۆبانێ
ب- شار: سیرین، قەنایا، عەین عیسا، گرێسپی، چەلەبیە.
ج- شارۆچکە: شێران، قەدریە، تەل غەزال، ڕەمالە، بندەر، تاشلوک، جیران، حیشە، سیلوک، بەلەک، حەمام تورکمان، عەلی بەجلیە، شریکە، زێدی، ئەبو غەرزە، شێخ حەسەن.
5-کانتۆنی مەنبەج
ا- شاری مەزن: مەنبەج
ب- شار: ئەبو قەلقەل، موحتەرەق
ج- شارۆچکە: حەیە، فارات، تەل هۆزان، باستلی، عریمە.
6- عەفرین و شەهبا
ا- شاری مەزن: عەفرین
ب- شار: ڕاجۆ، جەندریسە، مابەتە، شیا، شەرا، تەل ڕەفعەت، باب، جەرابلوس، عەزاز.
ج- شارۆچکە: شێراوا، مەیدانکێ، بلبلە، ئەحراز، فافین، ئەحداس، سۆران، ماری، ئەختەرین، دۆدیان، کەفەرخان، تەل بەتال ڕۆژهەڵات، ڕای، قباسین، حەزوان، غەندورە، دابس، جامیل، سوێدا، شاوا.
7- کانتۆنی تەبقە
ا-شار: تەبقە، مەنسورە، جرنیە.
ب-شارۆچکە: سوەیدا، سەفسافا، شەمسەدین، بو عاسی، حەمام، مەحمودلی.
بەشی سێیەم:
یەکە ئیدارییە نوێیەکان:
مادەی /4/
1- بەگوێرەی پێشنیاری مەجلیسەکانی گەلی یەکە ئیدارییەکان و بە پەسەندکردنی مەجلیسی گەلی کانتۆنەکان، ناو و ناوەند و سنووری کێڵگەکان، گوند و شارۆچکە و شار و شارە مەزنەکان، دیاری دەکرێن.
2- ئەگەر مەجلیسی گەلی کانتۆن پێشنیارێک بکات، دواتر دەبێت مەجلیسی گەلی یەکە ئیدارییە پەیوەندیدارەکان پەسەندی بکەن بۆ ئەوەی مەجلیسی گەلی کانتۆنەکە بتوانێت بڕیار لەسەر پێشنیارەکە بدات.
مادەی /5/
ئەم یاسایە لەکاتی پەسەندکردنییەوە لەلایەن مەجلیسی گەلانی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پیادە دەکرێت.
بەرواری دەرچوون 10-5-2024"