هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازیی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

لە بۆردومانێکی دەوڵەتی تورکدا هاووڵاتییەک شەهید بوو

لە سەر رێگەی قامیشۆ-حەسەکە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی، عەزیز سەلاحەدین شێخۆ شەهیدبوو.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرسبەری دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو لەسەر رێگەی قامیشلۆ-حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا کەسێک شەهیدبوو.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی هاووڵاتیەکی ئاشکرا کرد کە لەو هێرشەدا شەهید بووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە بەم جۆرەیە:

ناو: عەزیز شێخۆ

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: سەلاحەدین

کاتی لەدایکبوون: ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤

شوێن وکاتی سەهیدبوون: قامیشلۆ. ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤