لە دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون

قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشی سەر دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون.

هێرش لە دەیرەزۆر

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند ٢ شەڕڤانیان بە ناوەکانی ڕامان (سائیر ئەسعەد موعەجەل) و سەیدۆ (محەمەد حەسەن سەید) لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپەکانی تری سەر بە حکومەتی شام لە هەرێمەکانی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر شەهیدبوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە هاتووە: "لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپەکانی تری سەر بە حکومەتی شام لە هەرێمەکانی گوندەواری دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانمان شەهیدبوون. شەڕڤانەکانمان، ڕامان (سائیر ئەسعەد موعەجەل) و سەیدۆ (محەمەد حەسەن سەید) تا شەهیدبوون، بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد".

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو شەهیدەکە و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکات و دەڵێت: "بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و تۆڵەسەندنەوە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکەمان نوێ دەکەینەوە.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕامان

ناو و پاشناو: سائیر ئەسعەد موعەجەل

ناوی دایک: ئەمەل

ناوی باوک: ئەسعەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر-کیسرا/٢٠٠٠

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیبان- ٧/٨/٢٠٢٤

ناسناو: سەیدۆ

ناو و پاشناو: محەمەد حەسەن سەید

ناوی دایک: زەهرا

ناوی باوک: حەسەن

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە/٢٠٠٢

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیبان- ٧/٨/٢٠٢٤