لە دەیرەزۆر هەوڵێکی نوێی هێرشکردن شکستی پێ هێنرا

مەجلیسی سەربازی هەجین ڕایگەیاند گرووپێکی چەکداری دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەتی شام هەوڵیاندا هێرشێکی نوێ بکەنە سەر ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، بەڵام شکستی پێ هێنرا.

مەجلیسی سەربازی هەجین لەسەر ماڵپەڕەکەی لە میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند: "چەکدارانی دیفاع وەتەنی هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندەواری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دەیرەزۆر، هەوڵەکە لەلایەن شەڕڤانەکانمانەوە شکستی پێ هێنرا".

٧-٩ ی ئاب گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپە چەکدارەکانی تر بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر و لە ئەنجامدا ١٣ کەس شەهیدبوون لەنێویاندا مناڵ و ژن هەبوون، هەروەها ١٢ کەس برینداربوون.

مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر ڕایگەیاندبوو، ٢٥ ئەندامی گرووپی دیفاع وەتەنی و گرووپە چەکدارەکانی تری سەر بە حکومەتی شام کوژراون.