لە عەفرین ٢ مناڵ ئەشکەنجەدران
میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ٢ مناڵیان ئەشکەنجەدا.
میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ٢ مناڵیان ئەشکەنجەدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند دوێنێ چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەنێوان گوندەکانی گاوەندا و شینگێلێ سەر بە شاری ڕاجۆی عەفرینی داگیرکراو بەشێوەیەکی دڕندانە ڕێناس عومەر (١٦ ساڵ) و خەلیل عومەر (١٧ ساڵ) ئەشکەنجەدا. بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوار، میلیشیاکان ویستویانە دەستبەسەر پارەی مناڵەکاندا بگرن و بەتوندی ئەشکەنجەیان داون.
هەروەها چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" دوێنێ هاوڵاتییەکیان بە ناوی خەلیل عەبدۆ جمۆ (٤١ ساڵ) لە گوندی بەرادی شارۆچکەی شێراوا ڕفاندووە و بردوویانە بۆ بنکەی خۆیان.