لە عەفرین کەسێکی دیکە ڕفێندرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندێکی سەر بە ناوچەی شەرا لە عەفرین، کەسێکی تەمەن ٤٢ ساڵیان ڕفاند.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمیەکان، عومەر حەسەن شێخۆ لە گوندی قتمێ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندراوە.

جێی ئاماژەیە شێخۆ ٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە تورکیا دیپۆرت کرابووەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەو خاکانەی داگیری کردووە، ڕژێمێکی تیرۆری دامەزراندووە. ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێن کردن، دزیکردن بوونەتە تاوانی ڕۆژانەی چەتەکان لەم هەرێمانەدا.

بەپێی ناوەندی تۆمار کردنی تاوانەکان، لە مانگی نیساندا لانیکەم ٢٨ کەس ڕفێندراون. لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٣٥ کەس لە عەفرین ڕفێندراون کە لەنێویاندا منداڵ و ١٨٠ کەسی نەخۆش بوونە.