لە گرێسپی ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتە برینداربوون
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گرێسپی داگیرکراو، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلی چەتەکان تەقییەوە، لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتە برینداربوون.
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گرێسپی داگیرکراو، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلی چەتەکان تەقییەوە، لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران و ٢ چەتە برینداربوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگەی سلۆک_گرێسپی بە ئۆتۆمبیلی چەتەکان، ٣ چەتەی سەر بە چەتەکانی "سوڵتان موراد" کوژران و ٢ چەتە برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان سەرچەتەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بۆمبەکە بە ئۆتۆمبیلی سەرچەتەکەدا تەقیوەتەوە کە ناوی "ئەبو ساڵەح حەمەوی"یە. بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.