لە حەلەب بۆ گەریلای هەپەگە مەروان زروان مەراسیمی غیابی ئەنجامدرا
بۆ گەریلای هەپەگە مەروان زروان (ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد) کە ١٨ ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە شاری حەلەب مەراسیمێکی غیابی ئەنجامدرا.
بۆ گەریلای هەپەگە مەروان زروان (ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد) کە ١٨ ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە شاری حەلەب مەراسیمێکی غیابی ئەنجامدرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب بۆ گەریلای هەپەگە شەهید مەروان زروان (ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد) لە گۆڕەپانی شەهیدان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب مەراسیمێکی غیابی ڕێکخست، دانیشتووان و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و پارت و هێزە سەربازییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
مەراسیمێکی سەربازی لەلایەن یەپەگە-یەپەژە ئەنجامدرا، لە فەرماندەکانی یەپەگە، فەرهاد کۆبانێ باسی کەسایەتی شەهید مەروانی کرد و ڕایگەیاند بە ئیرادەی خۆی چووە ڕیزەکانی گەریلاوە، چونکە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر کوردستان قبووڵ نەکرد و بەرپرسیارێتی پاراستنی کوردستانی گرتەئەستۆ.
فەرهاد کۆبانێ بەڵێنیدا خاوەنداری لە چەکی شەهید مەروان دەکەن و تۆڵەی دەکەنەوە و پلانی داگیرکەران پووچەڵ دەکەنەوە.
ئەندامی بەڕێوەبەری نووسینگەی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ڕەمزیە ساڵح ڕایگەیاند لەسایەی فیداکاری شەهیدان گەیشتووین بە دەسکەوتەکان.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید، پارێزەر عەلادین خالد کالۆ ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان شەهید دەبەخشن.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.