لە هێرشێکی دەەوڵەتی تورکی داگیرکەردا منداڵێک شەهید و ٢ منداڵیش برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی جەعدە گەورەی باشوری رۆژئاوای کۆبانێی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا گەنجێک و منداڵێک شەهیدبوون و ٢ منداڵیش برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی جەعدە گەورەی باشوری رۆژئاوای کۆبانێیان تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی محەمەد شێخ عەلی و گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی عەبدوڵا محەمەد شێخ عەلی شەهیدبوون، دوو منداڵیس بە ناوەکانی عومەر محەمەد شێخ عەلی (تەمەن ١٠ ساڵ) و مەحمود محەمەد شێخ عەلی تەمەن ٨ ساڵ برینداربوون.