لە هێرشی سەر گوندێکی دێرەزوردا ٢ کەس برینداربوون

لە هێرشەکانی دیفاع وەتەنی و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر کانتۆنی دێرەزور ٢ گوندنشین برینداربوون.

بە گوێرەی زانیاریەکان؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی باسیرا، کشکی و ئەبوو حەمام لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزور سەرلەنوێ کران بە ئامانجی هێرشەکان.

ڕاگەیاندرا لە دەرنجامی هێرشەکانی سەر گوندی کشکی، دوو کەس بە ناوەکانی عەمار ساڵەح و هاوژینەکەی برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی براونەتە نەخۆشخکانەی ئەبوو حەمام.

لە ٧-٩ی ئاب بە هۆی هێرشەکانی ئەم دوایەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دیفاع وەتەنی (بەرگریی نیشتمانی) بۆسەر شار و شارۆچکەکان لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزور، ١٣ کەس شەهیدبوون کە منداڵیشیان تێدایە، هەروەها زیاتر لە ١٢ کەسیش برینداربوون.

ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد؛ لە پێکدادانە سەربازییەکانیاندا ٢٥ ئەندامی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە تایبەت لە گروپی دیفاع وەتەنی کوژراون.