لە جندرێس چەتەکان بەربوونە یەکتری و چەند چەتەیەکیان لە یەکتر کوشت
لە ناوچەی جندرێسی عەفرین لە نێوان گروپە چەتەکاندا شەڕێکی گەورە روویدا و کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.
لە ناوچەی جندرێسی عەفرین لە نێوان گروپە چەتەکاندا شەڕێکی گەورە روویدا و کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.
لە ناوچەی جندرێسی عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە نێوان ئەو چەتانەدا شەڕ روویدا، کە ئەردۆغان پشتیوانی و خاوەندارییان لێدەکات.
بەپێی زانیارییەکان شەڕێکی قورس لەنێوان چەتەکانی ئەل ئەمشات، کە بەناوی سوڵتان سلێمان شاوە کار دەکەن و پۆلیسی سەربازی و فەیلەقی ٣ ڕوویداوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، شەڕەکە دوای هێرشکردنە سەر کارگەی دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکانی گروپی ئەل ئەمشات ڕوویداوە. لەو شەڕەدا ژمارەیەک چەتە کوژراون و بریندار بوون.
ژ.ت