لە کۆمەڵکوژیەکی حکومەتی دیمەشقدا ١٣ کەس کوژران

راگەیەندرا کە کاتژمێر ٠٢:٣٠ بەرەبەیانی ئەمرۆ گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە کاتیۆشا هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی دێرەزور و لە ئەنجامدا ١٣ کەس کە منداڵیشیان لە ناودایە کوژراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز کە پشتی بە سەرچاوەکانی قەسەدە بەتسووەتە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ئەمرۆ کاتژمێر ٠٢:٣٠ بەرەبەیان بە تۆپی کاتیۆشا هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ئەل-دەهلە، جدیدە بەگارای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەی سەر گوندی جەدیدە ٩ هاوڵاتی کە منداڵیشیان لە ناودایە و لە هێرشەکەی سەر گوندی ئەل دەهلەشدا ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون. هەروەها ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەی لە گوندی ئەل دەهلە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ماریا یاسین ئەلەعر تەمەن ١٢ ساڵ، ئیستەبرەق یاسین ئەل زەعر تەمەن ٥ ساڵ، هادین سەلیج ئەل عبێد تەمەن ٢٢ ساڵ، باوکیان بە ناوی یاسر یاسین ئەل زەعر تەمەن ٣٧ ساڵ.

ناوی بریندارەکان:

ئیلاف ئەل زەعر تەمەن ١٨ مانگ کە بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە. رەغەد محەمەد ئەل زەعر تەمەن ١٧ ساڵ و کچە مامەکەی بە ناوی شام بەشار ئەل زەعر تەمەن چوار مانگ کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جەدیدە بەگارا.