لە ماوەی ٢هەفتەدا بەدەیان کەسی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران
ئەڤین جوما، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند؛ لە هێرشەکانی ٢ هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژئاو بەدەیان کەسی مەدەنی کە لە نێویاندا منداڵیش هەیە کۆمەڵکوژ کران.
ئەڤین جوما، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند؛ لە هێرشەکانی ٢ هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژئاو بەدەیان کەسی مەدەنی کە لە نێویاندا منداڵیش هەیە کۆمەڵکوژ کران.
لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەناو سوپای میللی سوریا، ٥٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و لانیکەم ٢٨ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. هەروەها بەسەدان هەزار کەس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بوون. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، ئەڤین جوما، سەبارەت بەو مەسەلەیە وتی: "کۆمەڵکوژی و تاڵانکردن لە ناوچە داگیرکراوەکاندا بەردەوامە."
بەگوێرەی ئاماری هێرشەکانی ١٥ڕۆژە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٥٢ هاوڵاتی شەهیدبوون و لانیکەم ٢٨ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. وردەکارییەکان بەم شێوەیە:
لە ٢٧ی کانوونی دووەم مستەفا بەرەکات تەمەن ١٧ ساڵ لە بۆردومانی شاری منبج دا بریندار بوو.
لە 28ی مانگدا، لە بۆردومانی گوندی خرناتا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا، دەلیل فەوازی ئیبرۆ ٢٨ساڵ، بریندار بوو.
لە 30ی مانگدا جوان محەمەد عەلی تەمەن ٢٦ ساڵ لە عەفرین بریندار بوو.
لە 30ی مانگدا لە گوندی گەورەی ناوچەی شێراوا بە هۆی بوردومانەوە منداڵێک بریندار بوو.
لە ١ی کانوونی یەکەمدا لادێکانی شاری حەڵەب بۆردومان کران. لە ئەنجامدا ٤کەس بریندار بوون کە ٢ کەسیان منداڵە ناوەکانیان وەهایە: خدر محەلی٢ ساڵان، زەینەب موراد٣ ساڵ، محەلی محەلی ٤٤ ساڵ، کەنجۆ ڕەمۆ٤١ ساڵ.
لەهەمان ڕۆژدا لە ڕێگای قامیشلۆ – بەهۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک لە حەسەکە. عەزیز شێخۆی تەمەن ٢٠ ساڵ شەهید بوو.
لە ٢ی کانوونی یەکەم، بنەماڵەیەکی کورد کە لە شەهباوە بەرەو حەڵەب لە ڕێدا بۆردومانکران. لە ئەنجامدا جەماڵ مورسل و حەسەنی کوڕی تەمەن ٢٥ ساڵ شەهید بوون و هاوسەر و کچەکەی جەماڵیش بە سەختی بریندار بوون.
لە ٢ی کانوونی یەکەم، ئەحمەد حسۆ و هاوسەرەکەی لە ڕێگای تل ڕفعەت بۆ عەفرین، هێرش کرایە سەریان. ئەحمەد حسۆ شەهید بوو، هاوسەرەکەی بە سەختی بریندار بوو.
لە ٤ی کانوونی دووەم بەهۆی بوردومانی فڕۆکەوە لە شاری دێریک ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد شەهید بوون و٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ٥ی کانوونی دووەم بە هۆی هێرشی هاوەن بۆ سەر گوندەکانی تل تۆرین و فارات لە ڕۆژئاوای منبج، نەدیمە ئەل حسێن ئەل حەمودی ٤٥ ساڵ شەهید بوو، هەروەها سەیدا ئەل فەرەج ٤٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.
لە ٥ی کانوونی یەکەم، لە هێرش بۆ سەر گوندی عەرەب حەسەن لە منبج سارا حاج حەسێن تەمەن ٣٠ ساڵ بریندار بوو. زەهرا عەلی ئەلجەبان تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەحمەدی برای لە هێرشی سەر گوندی ئەلبو زاخێ شەهید بوون.
لە ٧ی کانوونی دووەم گوندی جب مەخزۆم لە کانتۆنی منبج بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا فاتمە ئەل محەممەد ٢٣ ساڵ و جەبلەت ئەل حەمرا تەمەن ٤٨ساڵ بریندار بوون.
لە ٩ی کانوونی دووەمدا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەواندا بۆ سەر گوندی ئەل موستارەحا لە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا ١٢هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کران. ناوی کەسە کوژراوەکان وەهایە؛ ئیبراهیم ئەل ئیدۆ، ڕوقیە محەمەد، کەوسەر ئەل ئیدۆ، لۆما ئەل ئیدۆ، عەبدولقادر ئەل ئیدۆ، محەممەد مستەفا ئەل ئیدۆ، تورکیە ئەل ئیدۆ، فەوزیە ئەل ئیدۆ، نەدا مستەفا ئەل ئیدۆ، فیتێم حەبێش ئەل ئیدۆ.
لە ٩ی کانوونی دووەم، لە هێرشی درۆن بۆ سەر گوندی خەرافان لە منبج، ١٠هاووڵاتیی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران.
لە ٩ی کانوونی دووەم، گوندەکانی مهەرمەلا و هەرمەل لە زرگانێ لەلایەن درۆنەوە بۆردومان کران. کەسێک شەهید بوو، ٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ٩ی کانوونی یەکەم لە ناوچەیەکی نێوان شۆرا ڕۆژئاوا و شۆرا ڕۆژهەڵات لەسەر ڕێگای زرگان – دربێسی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بوردومان کرا. لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و لە گوندی کۆن ئەفتار 2 منداڵ کوژران.
لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، چەتەکانی SMO چوونە ناو نەخۆشخانەیەک لە منبج کە بریندارانی مەدەنی تێدا چارەسەریان بۆ دەکرا، بە شێوەیەکی دڕندانە ٢برینداریان شەهیدکرد.
ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشی سەر گوندی جەعدا مەزن لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ، ٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو.
لە ١٠ی کانوونی دووەم لە ڕۆژئاوای عەین عیسا، لە بۆردومانی گوندی سەفیە، خەلیل سلێمان، وەدا سلێمان، محەمەد ئەلعەبو، عەبدولکەریم ئەلعەبو، دەلال سلێمان، نادیە سلێمان، قاسم سلێمان و منداڵێکیان بە ناوی حسام سلێمان، بەگشتی ٨ کەس کۆمەڵکوژ کران.
لە ١٠ی کانوونی یەکەم، لە هێرشی سەر منبج ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیە کامار ئەلسوود، عایشە عەبدولقادر و ئیمان، شەهید بوون.
لە ١١ی کانوونی یەکەم، ئەو ئەمبولانسەی بریندارەکانی بۆ کۆبانێ دەبرد لەسەر ڕێگای سیرین- بەنداوی تشرین بوردومان کرا. لە ئەنجامدا شۆفێری ئەمبولانسەکە و بریندارێک شەهید بوون و پەرستارێک لە گەڵ بریندارێک بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشی سەر گوندی تل جوما کەسێک بریندار بوو.
بە هۆی بوردومانی ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای قەرەقۆزاخ کە ١١کەسی تێدابوو. کەسێک بەناوی زاهدە کوسی ٦٠ساڵ کوژرا، منداڵێکیش بریندار بوو.
بەهۆی سەرماوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سوریا، ئەڤین جوما، بەبیری هێنایەوە کە بەسەدان هەزار کەس ناچار بوون لە شەهبا و تل ترەتەوە کۆچ بکەن و وتی: "هێرشێکی سیستماتیک دژ بە گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی ئارام لە شەهباوە گەلەکەمان ناچار بوون کۆچ بکەن. لە ڕێگادا ١١کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدابوو، بەسەدان هەزار کەس لە گەلەکەمان بێ ماڵ و حاڵ دەربەدەر کران."
کۆمەڵکوژی، تاڵان و دزی
ئەڤین جوما ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بۆ سەر منبج کە دەستیپێکرد ئێستا لە شارەکانی دیکەی بڵاو بووەتەوە و ڕایگەیاند: "ئێستا منبج لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، هەروەها تاڵانی، دزی و کۆمەڵکوژی ڕوودەدات. هەروەها ڕۆژانە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە لە زیادبووندایە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دڕندەیی ئەنجام دەدەن و کەسانی مەدەنی بە ئامانج دەگرن."