لە منبج دوو درۆنی خۆتەقێنی دەوڵەتی تورک خرانەخوارەوە

شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب لە بەشی رۆژئاوای منبج دوو درۆنی خۆتەقێنی دەوڵەتی تورکیان خستەخوارەوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب ٢ درۆنی خۆتەقێن (خۆکوژ)ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە گوندی تل رۆرینی رۆژئاوای منبج و رۆژهەڵاتی باب خستووەتە خوارەوە.