لە ڕەقە تەرمی چوار شەهید بە خاک سپێردرا
خەڵکی کانتۆنی ڕەقە تەرمی ٤ شەهیدیان بەخاک سپارد کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
خەڵکی کانتۆنی ڕەقە تەرمی ٤ شەهیدیان بەخاک سپارد کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
خەڵکی کانتۆنی ڕەقە و گوندەکانی دەوروبەری بۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ئیسماعیل عەلی ئەل عەبد لە شاری سەبخەی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە شەهیدبوو، ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی شەهید ڕەفعەت عەبدوڵا عیسا لە ڕەقە شەهید بوو، ٢ شەڕڤانی قەسەدە محەمەد ئەل شەواخ و عەبدولکەریم محەمەد ئەل حوسێن لە حەلەب شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومییە مەراسیمێکیان ڕێکخست.
لە مەڕاسیمەکەدا فەرماندەی مەجلیسی سەربازی ڕەقە شەهاب ئەلحوێش سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "بە دووژمن دەڵێین لە سەر زەوی و ژێر زەویش بە شەرەفەوە دەژین. هێرشەکانتان پێداگریمان زیاتر دەکات لەسەر بەرخۆدان".
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشار ئەلسەعب، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و وتی: "لە بەرانبەر ئەم تیرۆر و تاوانە دڕندانەکانیاندا، ڕۆڵەکانمان وەفاداریی خۆیان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەیان نیشانداوە".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە دروشم بە خاک سپێردران.