لە قامیشلۆ دژی گۆشەگیریی ئیمرالی ڕێپێوان بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی جزیرە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا.
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی جزیرە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا.
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی جزیرە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا. لەم ڕێپێوانەدا ئاڵا و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان وکۆنگرەی ستار هەڵکران و پانکارتەکان بە تەوەری "لە ڕووناکی ڕۆژدا دیدار ئەنجام دەدەین"و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" هەڵگیرابوون. لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی جزیر، یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی جزیر، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و ژنانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کانتۆنەکە بەشدارییان کرد.
شیراز حەمۆ، ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری شاری قامیشلۆ لەگۆڕەپانی شەهید ڕووبار قامیشلۆدا قسەی کرد و سەرنجی خستە سەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەو شەهیدانە کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە، شیراز حەمۆ هاوکات گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخستنە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەرکەکانیان بە پێی یاساکانی نێونەتەوەیی بەجێبگەیەنن."
هەروەها سارا حەسەن ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج لە گردبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کە ژنانی گەنج تا بەدی هاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیان دەدەن.
گردبونەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپو"، "بەگیان بە خوێن لەگەڵتاین، ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "مەرگ و نەمان بۆ ئەردۆغان"، "قاتڵ ئەردۆغان" و "تیرۆریست ئەردۆغان" کۆتایهات.