بە دیمەن

لە قامیشلۆ و شەهبا و چلاغا جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە قامیشلۆ و شەهبا و چلاغا ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی بە چالاکی جۆراوجۆر پیرۆزکرا.

جەژنی زمانی کوردی

دامەزراوەی زمانی کوردی (سەزەکە) و زانکۆی ڕۆژئاوا لە هۆڵی زانکۆ بە درووشمی "زمانی گەلێک، هەبوو شکۆی گەلەکەیە" پانێڵێک ئەنجامدرا.

خوێندکارانی زانکۆ و ئەندمانی سەزەکە و ئەندامی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و زۆر کەس بەشداربوون.

لێکۆڵەر دەحام عەبدولفەتاح لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و جەژنەکەی لە تەواوی خوێندکاران و بەشداربووان پیرۆز کرد.

پاشان شاعیر بەشیر مەلا نەواف و گرووپێک لە خوێندکارانی بەشی ئەدەبی کوردی تابلۆیەکیان لەسەر ژیانی شاعیری کورد فەقێی تەیران پێشکەش کرد.

شەهبا

لە شەهبا دەستەی پەروەردە و فێربوونی کەمپی بەرخۆدانی شاری فافین ئاهەنگێکی ڕێکخست.

سەدان مامۆستا و خوێندکار و کۆچبەری عەفرین بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا جودی مستەفا ١٥ ی ئایاری پیرۆز کرد و گوتی: "گەلی کورد لە مێژوودا بە زمان و چاند و مێژووی خۆی دەناسرێتەوە. ئێستەش گەلی کورد بۆ پاراستنی زمانەکەی تێدەکۆشێت".

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێربوونی کانتۆنی عەفرین و شەهبا فازڵ چاوش ١٥ ی ئایاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم هەبوونە لەسایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە پارێزراوە. جڤاک لەڕێگەی زمانی دایکیەوە، هەبوونی خۆی دەردەبڕێت. ناسنامەی گەلی کوردیش زمانی کوردییە. پێویستە هەموو کاتێک زمانی دایکی خۆمان بپارێزین".

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

چلاغا

بە هەمان بۆنەوە کۆمیتەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکانی چلاغا لە کانتۆنی جەزیرە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. خوێندکارانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشداربوون.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای کۆمیتەی قوتابخانەکان دەستی پێ کرد و بەناوی شەقامەکانی شارەکە بەردەوام بوو، دواتر لەبەردەم کۆمیتەی قوتابخانەکان کۆتایی هات.

لەوێ خوێندکار ڕۆهەڤ سەیفەدین جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و گوتی: "دڵخۆشم کە خۆم و هاوڕێکانم بە زمانی خۆمان دەخوێنین. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە زمانی کوردیان ژیاندەوە".