لە شاری ڕەقە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو
ئەنجوومەنی ژنانی زەنوبیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی، ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنی ژنانی زەنوبیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی، ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا بەسەدان کەس لە دانیشتووی شاری ڕەقە لە دژی ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
هەروەها نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەقە و لایەنە سیاسییەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لەم ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و پانکارتی، "بە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تێکدەشکێنین"، "بە ئیرادەی گەل سیستەمی دیکتاتۆری هەڵدەوەشێنینەوە" و "بە ڕۆح و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک بەرەو بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپو هەنگاو دەنێین" بەرز کرانەوە.
بوسنیا عەبدۆ لە ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پارادایمی سەرۆک ئاپۆ بۆ شەڕ و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان چارەسەرییە و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرچییەک بکات دیسان ناتوانێت بیرۆکەی ئازادی لە گەلی ئازادخواز جیابکاتەوە. ڕێبەرایەتی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، پرەنسیپەکانی یەکڕیزیی گەلان، یەکسانی و دادپەروەری پێشکەش دەکات و بەسایەی بیرۆکەی سەرۆک ئاپۆەو، ژنان مافەکانی خۆیان ناسیەوە و لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵ دەگێڕن. بۆیە دەبێت هەموو ژنانی جیهان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکبگرن و تا ئازادیی جەستەیی بەڕێزیان بەردەوام بن لە تێکۆشان."
لە کۆتاییدا دایکی شەهید خەلەف ئەلبوش، عەتاب ئەلکوری شێعرێکی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش کرد.