لە شەدادی ٣ چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٣ چەتەی سەر بە حکومەتی دیمەشقی دەستگیرکرد کە مینێکی چێنراویان پێوە گیراوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٣ چەتەی سەر بە حکومەتی دیمەشقی دەستگیرکرد کە مینێکی چێنراویان پێوە گیراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ ڕاوەدوونان و چاودێریکردنی شانە نوستووەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان، لەچوارچێوەی هەوڵی هێزەکانی ئاسایشی گشتی، توانیویەتی زانیاری دەربارەی ٣ چەتەی شانە نوستووەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق کۆبکاتەوە و دەستگیریان بکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنەکە دووپاتی دەکاتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزە تایبەتەکان (هات) لە نیوەشەوی شەممە ٢٧ ی نیسان لە شارۆچکەی شەدادی لە کانتۆنی جەزیرە ئەنجامدراوە.
هەروەها هێزەکانی توانیان دەستبگرن بەسەر ٩ کیلۆ مینی چێنراو و ئامێری کۆنتڕۆڵی تەقاندنەوەی دوور و ٢ مۆبایل.