لە شەهبا ١ ی ئایار پیرۆزکرا
کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا بەبۆنەی جەژنی جیهانیی کرێکارانەوە بە درووشمی "بە هێزی کرێکاران نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئاهەنگێکیان ئەنجامدا.
کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا بەبۆنەی جەژنی جیهانیی کرێکارانەوە بە درووشمی "بە هێزی کرێکاران نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئاهەنگێکیان ئەنجامدا.
لە کەمپی سەردەمی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەبۆنەی بەبۆنەی جەژنی جیهانیی کرێکارانەوە بە درووشمی "بە هێزی کرێکاران نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئاهەنگێک سازدرا. سەدان کۆچبەری عەفرین و دانیشتووی شەهبا، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان و کرێکار بەشداری ئاهەنگەکە بوون. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای تەڤ-دەم و یەکێتی کرێکاران ڕازێنرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ی کانتۆنی عەفرین و شەهبا شیرین حەسەن ١ ی ئایاری پیرۆزکرد و ڕایگەیاند ١ ی ئایار ڕۆژی بەرخۆدان و فیداکاریە و گوتی: "کرێکاران لە تێکۆشانی جیهانیی خۆیاندا سەرکەوتن، کرێکاران خودی جڤاک پێکدەهێنن".
ئەندامی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ناجی سەلەمێ ١ ی ئایاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کرێکاران پیرۆز کرد، ڕایگەیاند چینی کرێکار بەشی تێکۆشەر و فیداکاری جڤاکە، بۆیە سیستەمی سەرمایەداری ستەمی زیاتر لەو چینە دەکات تا لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریان بهێنێت.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.