لە شەهبا تەقینەوە ڕوویدا: ٣ منداڵ بریندار بوون

لە گوندی تل قەرای شارۆچکەی ئەهراز، مینێکی چێنراو کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، تەقیەوە. لە ئەنجامدا ٣منداڵ بە سووکی بریندار بوون.

لە گوندی تل قەرای  شارۆچکەی ئەهرازی شاری شەهبا، مینێکی چێنراوی چەتەکانی داعش تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سێ منداڵ بە ناوەکانی سەردار مەحموود تەمەن ٨ ساڵ و ئاڵا عەلو تەمەن ١١ ساڵ و سەڵاح عەلو تەمەن ٩ ساڵ بە سووکی برینداربوون. منداڵە بریندارەکان بۆ چارەسەری برانە نەخۆشخانەی ئەڤرین.

ڕاگەیەندراوە کە ٣ منداڵە بریندارەکە بە هۆی سووکی برینەکانیان پاش دەرمان و چارەسەری لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە.