لە شێراوا گەل دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکات

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر گوندی بێنێی ناوچەی شێراوای عەفرین، گەل دژی هێرشەکان خۆی دەپارێزێت.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان لە هەرێمەکە، گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردووەتە سەر گوندی بێنێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین.

دووپاتکرایەوە، گەل وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و خۆی دەپارێزێت.

زانراوە کە شەڕ لە هەرێمەکە بەردەوامە.