لە تل ڕفعەت دژی گۆشەگیری ڕێپێوان کرا
کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتوانی شەهبا لە تل ڕفعەت بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتوانی شەهبا لە تل ڕفعەت بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنی شاری تل ڕفعەتی کانتۆنی شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان بەڕێوە برد. بەسەدان کۆچبەری عەفرین و دانیشتووانی تل ڕفعەت بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.
جەماوەر وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لافیتەی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسی کوردە" بەرزکردەوە و بە خرۆشەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تل ڕفعەت ڕەشید فەتکۆ قسەی کرد و وتی: "ئامانجی دەوڵەتی تورک لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، جیاکردنەوەی گەل و ڕێبەر ئاپۆیە. بەڵام ئێمە قەد لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لانادەین و بەردەوام لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالاندا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا.