لە تل تەمەر ٣ چەتە کوژران
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل تەمەر، لە ئەنجامی وڵام دانەوەی شەڕڤانانی مەجلسی سەربازی تل تەمەر شەڕ ڕوویدا و ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل تەمەر، لە ئەنجامی وڵام دانەوەی شەڕڤانانی مەجلسی سەربازی تل تەمەر شەڕ ڕوویدا و ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی شەوی ڕابردوو بە چەکی قوورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی رێحانیە ودێردارا-ی تل تەمەر. مەجلسی سەربازی تل تەمەر وڵامێکی تووندی چەتەکانی دایەوە .
لە ئەنجامی شەڕی نێوان داگیرکەران و شەڕڤانانی مەجلسی سەربازی تل تەمەر ٣ چەتە کوژران، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکا.
ک-ش