لە ئەحداس بۆ دوو شەهیدی هەرەئە پرسە دانرا
بۆ هەردوو شەڕڤانی شەهیدی هێزکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بەهدینا عەفرین و بۆتان عەفرین، پرسە دانرا.
بۆ هەردوو شەڕڤانی شەهیدی هێزکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بەهدینا عەفرین و بۆتان عەفرین، پرسە دانرا.
دوای ئەوەی هەردوو شەڕڤانی هێزکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بەهدینا عەفرین (محمەد تەبەل) و بۆتان عەفرین (عەبدولرەحمان ئەحمەد) لە ١٢ی ئاب شەهید بوون. لە شارۆچکەی ئەحداسی کانتۆنی عەفرین-شەهبا پرسەیان بۆ دانرا و کۆچبەرانی عەفرین و خەڵکی شەهباوە سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵەی هەردوو شەهید دەربڕی.
لە پرسەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆی عەفرین-شەهبا، ئاسیا عەبدۆ ئامادە بوو و سەرەخۆشەی بنەماڵەی شەهیدانی بۆ کەسوکاری هەردوو شەهید دەبڕی و بەڵگەنامەی شەهادەتی ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدەکان کرد.
'خەونی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین'
هەر لە پرسەکەدا ئەندامی شارۆچکەی ئەحداس، فەوازی مستەفا سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خواستێتی ئیرادەی گەل بشکێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەمە بکات و بە بەرخۆدانی شەهیدانەوە ئەو خەونە تێکدەشکێنین.”